سینان ڤارلک بەڕێوەبەری حیزبی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو زیندانیکرا
بەڕێوەبری حیزبی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو و پارێزەر، سینان ڤارک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندانیکرا.
بەڕێوەبری حیزبی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو و پارێزەر، سینان ڤارک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە زیندانیکرا.
سینان ڤارلک بەڕێوەبەریی حیزبی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو و پارێزەر، لە ٦ی تشرینی دووەم دا لە ئیستەنبول لە هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵەکەى دەستگیرکرا و دوای ٣ رۆژ لە دەستگیرکردنەکەى لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
حیزبی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک رایگەیاند، "حیزبەکەمان، حیزبی شۆڕشگێڕی هەموان لە دژی ئەو ئۆپراسیۆنە پیلانگێڕانانە، کە دەیانەوێت چۆکمان پێ دابدەن و رێگری لە کار و چالاکییەکانمان لە شەقامەکان و لە ناو گەل دا بکەن، بەرێوەبەر و پارێزەرمان سینان ڤارک لەلایەن دادگای کۆشکەوە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا. حیزبی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو بێدەنگ نەبووە و بێدەنگیش نابێت".
ژ.ت