سزا بەسەر ١٦ زانای ئایینی سەپێنرا
لەو دۆزەی بەهۆی وتاردان بە زمانی کوردی دەربارەی ئەندامانی (DÎAYDER) کرایەوە، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ بەسەر ١٢ کەس و سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەسەر ٤ کەس سەپێنرا.
لەو دۆزەی بەهۆی وتاردان بە زمانی کوردی دەربارەی ئەندامانی (DÎAYDER) کرایەوە، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ بەسەر ١٢ کەس و سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەسەر ٤ کەس سەپێنرا.
بەهۆی وتاردان بە زمانی کوردی، بە تۆمەتی "ئەندامێکی ڕێکخستن" و "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" دەربارەی ٢٢ کەس لەنێویاندا سەرۆک و بەڕێوەبەر و ئەندامانی کۆمەڵەی پشتگیری و پشتیوانی زانایانی ئایینی (DÎAYDER)، دۆزێک کرایەوە. ١٧ هەمین دانیشتنی دۆزەکە لە ١٤ هەمین دادگای سزای قورسی ئیستەنبوڵ لە ڕۆژی دووەمدا ئەنجامدرا. چەندین کەس دادگایی کران و پارێزەرەکانیان بەشداری دانیشتنەکە بوون.
پاش بەرگری پارێزەران، شاندی دادگا بڕیاری دا. دادگا ڕایگەیاند دۆزی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هەڵوەشاوەتەوە. دادگا بڕیاری بێتاوانی بۆ ٦ کەس دەرکرد. دەربارەی ٩ کەس بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" سزاکەی کەم کردەوە و بۆ هەریەکەیان سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی سەپاند. سەرۆکی کۆمەڵەکە مەلا ئەکرەم باران و ٢ کەسی تر بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا، دەربارەی ٤ کەس بە تۆمەتی "هاوکاری ڕێکخستن" هەریەک سزای ٢ ساڵ و مانگێک سزای زیندانی سەپێنرا.