سزای زیندان بەسەر ڕۆژنامەنووس ڕۆژین ئاڵتای سەپێندرا

ڕۆژین ئاڵتای کە لە رۆژنامەی یەنی یاشام کاردەکات، سزای ساڵێک و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژین ئاڵتای کارمەندی ڕۆژنامەی یەنی یاشام، کە ڕۆژی ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەر و دواتر ئازاد کرابوو، بە بانگەشەی ئەوەی 'ئەندامی ڕێکخراوە' دۆسیەی بۆکرابووەوە.  دانیشتنی یەکەمی دۆسیەکە لە ٢٢یەمین دادگای تاوانە قورسەکانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.

 بڵاوکراوە و نوسینەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وەک پاساوێک بۆ سزادانی ڕۆژین ئاڵتای نیشاندراون. دواتر دادگا سزای ساڵێک و ٣ مانگ زیندانی بەسەر ئاڵتایدا سەپاند و بەفەرمی راگەیاندنی بڕیارەکەی راگرت.     

ژ.ن