تا دێت خواست بۆ کەمپینی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەم" بەرفراوانتر دەبێت

لە دوای ڕاگەیاندنی کەمپینی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەم" لەلایەن پلاتفۆڕمی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا (EFFP) لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی تا دێت پشتیوانی و خواست بۆ بەشداربوون لە کەمپینەکە زیاتر دەبێت.

کەمپەینی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەم"

چاوەڕوان دەکرێت پشتگیری نێونەتەوەیی بۆ کەمپینی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەم" ـی پلاتفۆڕمی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا (EFFP) و ژمارەی ئەو کەسانەی خواستیانە بڕۆنە ئیمراڵی بەخێرای زیاتر ببن.

پلاتفۆڕمی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا (EFFP)، بە خواستی ڕێگرییەکانی پێش دیداریکردنی ڕێبەر ئاپۆ لابەرن و بۆ ئەم مەبەستەش کەمپینی "دەمەوێت دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدەم"یان دەستپێکردووە. لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا دواکاری پێشکەشی وەزارەتی دادی تورکیا دەکرێت. هەروەها پەیامەکانی کەمپینەکە بە دیمەنەوە لە دیجتاڵ مییدیادا بڵاودەکرێتەوە.

لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا ئەکادیمی، هونەرمەند، سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەوان، یاساناس، ئەزمووندار، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ، چالاکوانان و کەسانی بەشە جیاوازەکانی ڕای گشتی نێونەتەوەیی داواکاریی فەرمی لە وەزارەتی دادی تورکیا دەکەن بۆ دیدارکردنی ڕێبەر ئاپۆ.

گروپی چەپی AP، پارتە چەپەکانی ئەوروپا، ئەنتەرناسیۆناڵە پێشکەوتنخوازەکان و ڕێکخراوی ARCI کە پێنج هەزار ناوەندی لە ئیتاڵیا هەیە، پێکڕا پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.

کۆردیناسیۆنی پلاتفۆڕمی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا (EFFP) هەریەک لە؛ د. لەتیفە ئاکیوز و سیاسەتمەدار تونجای یڵماز لە لێدوانییاندا بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلەتیکا قسەیان کردووە و ئاماژەیان بە ئامانج و گرنگی کەمپینەکە کردووە، هەروەها جەختییان لەوەکردووەتەوە بە هەنگاوگەلی لەم شێوەیە دەتوانرێت خاوەنداری لە پرۆسەکە بکرێت.

کۆردیناسیۆنی EFFP بە هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ کردووە و دەڵێن: "هیچ هەلومەرجێکی ئازاد لە ئارادا نییە تا ئەوەی بەڕێز ئۆجالان ئاشکرای بکات بۆچی ئەم بانگەوازییەیی بۆ چارەسەری کردووە و باس لە ڕوانگەکانی ئەم بانگەوازییە بکات. تا ئەم هەلومەرجە نەڕەخسێندرێت هیچ ئیمکانێکی باش بەڕێوەچوونی پرۆسەکە نییە. بۆیە پێویستە بۆ ئەم ئامانجە ڕای گشتی ئامادە بکەین."

کۆردیناسیۆنی EFFP سەرنجییان خستووەتەسەر ئامانجی کەمپینەکە و جەخت لەوەکراوەتەوە کەمپینەکە بۆ کردنەوەی دەرگای زیندانی ئیمراڵیی و کۆتایهێنانی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆیە.

کەمپینەکە لەسەر چەندین پلاتفۆرم لینکی داواکاری ڕۆشتنە ئیمراڵی بڵاوکردەوە و هەموو کەسێک دەتوانێت داوکاری لە وەزارەتی دادی تورکیا تۆمار بکات:

https://forumforpeace.eu/visitocalan

https://www.instagram.com/adalet_bakanlik/

https://www.facebook.com/adaletbakanlik

https://x.com/yilmaztunc

https://www.tiktok.com/discover/adalet-bakanlığı

[email protected]