"تاوانی سەر شەنگال بەردەوامە و دەسەڵاتدارانیش بەرپرسیارن"
کۆمسیونی ژنانی کەجەدەکە-ئەوروپا/باشور بە بۆنەى ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان لەلایەن چەتەکانی داعش بو هاوکاریی دەسەڵاتدارانی هەڵهاتوو، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
کۆمسیونی ژنانی کەجەدەکە-ئەوروپا/باشور بە بۆنەى ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان لەلایەن چەتەکانی داعش بو هاوکاریی دەسەڵاتدارانی هەڵهاتوو، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
"بۆ ڕای گشتی جیهان
شەنگال قوربانی سیاسەتی ئینکاری جیهان، لەدژی گەلی کوردو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لای کەم سەدەیەکە گەلی کورد لەڕۆژ هەڵاتی ناوین بەهۆی سیاسەتی جیهانیەوە دابەش دەکرێت و داگیردەکرێت داگیرکارانی ناوچەکەش کۆمەڵ کوژو جینۆسایدی دەکەن، ئێزیدیەکانیش وەک کوردی ڕەسەن کە دەستبەرداری تایبەتمەندیە کلتوریەکانیان نەبوون، تا ئێستا ٧٤ فەرمان… واتا هێرش و کۆمەڵ کوژی لەسەریان جێ بەجێ کراوە ..! دواترینیان هێرشی چەتەکانی داعش لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ کەبووە هۆکاری ئەوەی ٣٠٠٠ ئێزیدی کۆمەڵ کوژ کران، وە ٥٠٠٠ ڕفێندران ، کە زۆرینەی ژن و منداڵ بوون کەڕوبەڕووی توندوو تیژی بوونەوە و لە بازاڕەکاندا وەک کەنیزەک مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێدەکردن !
دەیان هەزار کەسیش ڕو بەڕووی ئاوارەیی و ماڵ وێرانی بوونەوە…
ئێمە ئەم هێرشە جارێکی تر شەرمەزار دەکەین ، ئەوەیش دەخەینە ڕوو کەتا ئەمڕۆ ۷ساڵ تێدەپەڕێ جیهان چاوی لەم تاوانی جینۆسایدە گەورەیە داخستوە و نەتاوانەکەی بە جینۆساید ناساندوەو نە قەرەبووی ئەو ئازارە گەورەی ئێزیدیەکانی داوەتەوە، هاوکات نە بکەرانی ئەم تاوانە و هاوکارەکانی داعش بۆ تەسلیمکارانی شەنگال ڕوبەڕووی دادگایی نەکراوەتەوە. ئێستاش کەشەنگال بەهاوکاری گەریلا و شەرەڤانانی ڕۆژئاوا توانیان خۆبەڕێوەبەری خۆیان بەئیرادەو هێزی خۆیان ئاوا بکەن و هێزی بەرگری خۆیان لەکچان و کوڕانی شەنگال دروست بکە لەپێناو پاراستنی خۆیان کەمافێکی گەردونیە ، مەخابن لەلایەن دەوڵەت فاشتی تورک وپدک بەشێک لە هێزە عێراقیەکان هێرش دەکرێتە سەریان و بەردەوامی سوکایەتی بە کلتورو ماف و وەبەردەوامی بەسیاسەتی جینۆسایتکردنیان دەدرێت....
ئێمە وەک ژنانی ئازادیخوازی (باشوری کوردوستان)
لەپێناو کۆتایی هێنان بەهێرش و کۆمەڵ کوژی پلان لەسەر ئێزیدیەکان و پاراستنی ژیانیان وبەرپرسایەتی هەموو داموو دەزگاکانی ئیدیعای مافی مرۆڤ و مافی گەلان داوادەکەین لەهێزو پەیوەندی دارەکان و جیهان دەکەین، کەتاوانەکانی داعش بەرامبەر ئێزیدیەکان بە جینۆساید بناسێنن !هاوکات قەرەبووی شەنگالیەکان بکرێتەوە.
داواکارین لەو هێزو دەوڵەتانەی هاوکاری داعشیان کردوە،پدک کە داعشی تەسلیم کرد بەسزای نێو دەوڵەتیان بگەیەنن، کار بۆ گەڕانەوەی ئەو ژنانە بکرێت کەلەلایەن داعشەوە براونەتە سوریاو ووڵاتانی ترو وەك کاڵایەک مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت .
دان بەخۆبەڕێوەبەری شەنگالدا بنرێن، چونکە هێزو ئێرادەی ئێزیدیەکان لەپێناو خۆپاراستن و کۆتای هاتنی جینۆسایدکردنیان ئامانجێکی گەورەرەیە بۆ ژیانەوەیان".
ژ.ت