TJK-E جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد

TJK-E جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، "نەورۆز ژیانەوەیە، بەرخۆدانە، سەرنەدانەواندنە لەبەرانبەر زوڵم. ئێمە نەورۆزی ئەمساڵە بە ڕێبازی فراوانتر پیرۆز دەکەین."

بزوتنەوەی ژنانی کوردستان – ئەروپا بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی نەورۆزی لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەل و ژنانی کورد پیرۆز کرد.

TJK-E لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، هەموو ڕۆژەکانی ٤٠ ساڵی تێکۆشانی ئازادی بۆ بەرخۆدانی نەورۆز گۆڕاوە و ئاماژەی بەوەکرد، "لەدژی سیستمی داگیرکەری بە سەروەری پیاوان، ناسنامەی ژنانی ئازاد بە ڕەنج و بەرخۆدانێکی گەورە خوڵقاوە. بۆیە نەورۆز لەگەڵ بەرخۆدانی مێژوویی، هەروەها هەڵویستی بەرخۆدان و ئازادیە."

هەروەها تیشکخرایە سەر ئەوەی، " ئێمە بە واتایەکی مێژوویی و گەورەوە پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵ دەکەین. بێگۆمان وەک هەموو ساڵیک ئەمساڵەش گەلەکەمان بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە پێشوازی لە نەورۆز کرد. بەڵام بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە کاریگەریەکی زۆری لەسەر جیهان دروست کردووە ، بڕیارماندا نەورۆزی ئەمساڵ بە شێوەیەکی جەماوەری و مەیدانی و لە هۆلەکان پیرۆز نەکرێت. ئەم بڕیارە بۆ تەندروستی گەلەکەمان گرنگە. لەبەرئەوە نەورۆزی ئەمساڵ لە هەموو ماڵێک بە شێوەیەکی فراوان پیرۆز دەکرێت."

TJK-E ڕاشیگەیاند، نەورۆزی ٢٠٢٠ بڕیارەکانیان بۆ فراوانکردنی تێکۆشان و ڕێکخستبوون فراوانتر دەکات.

ف.ق