تەجەشە و تێکۆژن بۆ پاڵپشتی لە پارتی چەپی سەوز بانگەوازیان بڵاوکردەوە

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی رێکۆشەر بە بیریان هێنایەوە کە چوار رۆژ ماوە بۆ کۆتایی دەنگدان لە ئەوروپا و داوایان لە گەنجان کرد کە مافی دەنگدانی خۆیان بەکاربهێنن.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە پێناو پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بانگەوازێکیان راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان و تورکیا لە ئەوروپا بۆ ئەوەی بتوانن مافی دەنگدانیان بەکاربهێنن چوار رۆژیان لە بەردەمدا ماوە. ئەم هەڵبژاردنە بۆ کوردستان، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگیەکی مێژوویی هەیە. سەرباری لیدوان، راگەیاندن و کەمپینەکانی پەیوەست بە بابەتەکە بە داخەوە رێژەی بەشداربوون لە دەنگدان کەمترە لە رێژەی جاوەڕوانکرا.

زۆر جار رامانگەیاند هەر دەنگیک لەم هەڵبژاردنەدا بدرێت گرنگی ستراتیژیک و مێژوویی هەیە، لەم کاتەدا کە چوار رۆژ بۆ دەنگدان ماوە، لێدوانی سەردەستەی فاشیست ئەردۆغان، هاوبەشە بچوکەکەی باخچەلی، کەمپین بەڕێوەدەبەن، بە تایبەتی لە شارەکانی تورکیا هێرش دەکەنە سەر پارتی چەپی سەوز و ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە کوردستان ئەنجام دەدرێن، ئەمەش جارێکیتر گرنگی ئەم هەڵبژاردنەی زیاتر خستووەتەبەرچاو.

'خاوەنداری لە پارتی چەپی سەوز دەکەین'

یان فاشیزم، یان دیموکراسی؛ یان فاشیزم سەردەکەوێت و تورکیا و کوردستان لە ناو شەڕیکی مەترسیداردا دەخنکێنێت، یاخود دیموکراسی سەردەکەوێت و لە تورکیا، کوردستان و ناوچەکە ئاشتی و داهاتووی رووناک بونیاددەنرێت. ئەگەر ئەردۆغان و باخچەلی سەربکەون لە رۆژئاوا داعش، نوسرە و لە باکووریش حزبوڵا و ئاکەپە لەگەل چەتەکانیان هەوڵ دەدەن تورکیا و کوردستان بکەن بە دەروازەی خووین، کوردان پاکتاو بکەن، گۆشەگیری دژوارتر بکەن، زیاتر چەکی کیمیایی بەکاربهێنن، شەڕێکی گەورەی ناوخۆیی هەڵگیرسێنن. ئەمە کۆمەڵکوژییە، پاکتاوکارییە، رشتنی خوێن و فرمێسکە، جینۆسایدی گەلی کوردە. ئێمە دیکتاتۆری ئەردۆغان، فاشیزمی باخچەلی، قڕکاریی ئاکەپە و مەهەپە رادەگرین. خاوەنداری لە پارتی چەپی سەوز دەکەین کە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلەکەمان دەکات. لەبەر ئاواش با بە تەنیا یەک کەسیش نەمێنێت کە دەنگی نەدابێت، لەبەر ئەوەش لە ئەڵمانیا، نەمسا، سویسڕا، بەلجیکا، هۆلندا، سوید و فەرەنسا لەم چوار رۆژەی داهاتوودا بە هەموو وزە و تواناوە کاربکەن و گەنجان پێشەنگایەتی ئەو هەنگاوە بکەن. لە قۆناغێکی نائاساییداین. بەر لە خواردن و خواردنەوە سەرەتا دەنگ دەدەین".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەنگەکانی ئەوروپا دەتوانێت چارەنووسی هەڵبژاردن یەکلایی بکاتەوە، هەربۆیە داوا لە گەنجان کراوە کە پێسەنگایەتی بەکارهێنانی مافی دەنگدان بکەن.

هـ . ب