تەجەشەی هامبۆرگ: کاتی ئازادی ڕێبەرێتییە
ئەندامانی تەجەشە لە هامبۆرگ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد و گوتیان "کاتی ئازادی ڕێبەرێتییە".
ئەندامانی تەجەشە لە هامبۆرگ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد و گوتیان "کاتی ئازادی ڕێبەرێتییە".
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە ڕێپێوانێک گۆشەگیریان شەرمەزار کرد.
مەجلیسی گەلی هامبۆرگ و مەجلیسی ژنانی ڕۆژبین و هێزە ئەنتەرناسیۆنالیستەکان پشتگیرییان لە چالاکییەکە کرد و پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان هەڵگرت، ئاڵا بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای تەڤ_دەم بەرزکرایەوە، لە کەسێتی شەهید ڕۆژگەر هێلین و شەهید ئاسیا عەلی چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زاپ" و "تیرۆریست ئەردۆگان" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "زاپ ئاڤاشین مەتینا، بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە.
لەسەر ناوی تەجەشە، زەلال چەولیگ ڕایگەیاند زانیاری دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ نییە و بەمەش چارەسەری شەڕ لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین زەحمەتتر دەبێت، گوتی: "سبەی زۆر درەنگە، ئێستە کاتییەتی. کاتی ئازادکردنی ڕێبەرێتییە. وەرن لە ڕیزەکانی بەرخۆدان جێ بگرین".
چەولیگ ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بوێری لە بێدەنگی جیهان و ناتۆ وەردەگرێت، گوتی: "بەڵام ئەوان بوێری و ئیرادەی گەنجانی ئاپۆییان لەبیر کردووە. بانگەواز لە هەموو گەنجان دەکەم، وەرن شەقام بە شەقام، گەڕەک بە گەڕەک بەرخۆدان ڕێکخستن بکەین و گۆشەگیری بشکێنین".
بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی کۆڵن لە ١٦ ی تشرینی دووەم بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.