تۆلای هاتیمۆگولاری: ئێستا کاتی ڕێکخستن بوونە

تۆلای هاتیمۆگولاری، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ دەستنیشانی کرد، ژنان دەتوانن شەڕ و هێرشی داگیرکاری ڕابگرن و وتی، "ئێستا کاتی یەکگرتن، ڕێکخستن و هەنگاونانە بەرەو پێشەوە. ئێمە دەبێت دەرگا بە دەرگا، شەقام بە شەقام، گەڕەک بە گەڕەک خۆمان بەرێکخستن بکەین".

ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (هەدەپ) لە ناوەندی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) گۆفتۆگۆیان کرد. زۆرێک لە ژنان بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد. تۆلای هاتیمۆگولاری هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپ پێش کۆبوونەوەکە لێدوانێکی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە دا. هاتیمۆگولاری سوپاسی هەموو سیاسەتمەدارە ژنانەی کە پێش کۆنگرە ئەرکدار بوون و هەموو ئەو کەسانەی کرد کە بەشداری کۆنگرە گەورەکەیان کرد

شەڕ و هێرشی داگیرکاری

تۆلای هاتیمۆگولاری سەرنجی بۆ تێکۆشانی ئەو ژنانە ڕاکێشا کە لە مێژووی جیاوازدا تیرۆر کراون و ئەوانەی کە ئێستا لە زینداندان و وتی: "کاتێک ئێمە ئامادەکاریمان دەکرد بۆ بەستنی کۆنگرەکەمان، بەداخەوە داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین گەیشت بە قۆناغێکی تر و شەڕەکە گەیشت بە قۆناغێکی جیاواز.

تۆلای هاتیمۆگولاری دەستنیشانی کرد، بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە، 2 ملیۆن کەس لە ناوچەیەکی بچووکدا هەولی ڕزگارکردنی  گیانیان دەدەن و وتی، هێرش بۆ سەر غەززە جێگەی قبوڵکردن نییە، لەم شەڕەدا رۆح و گیانی ژنان پارچە پارچە دەبێت. لەڕاستیدا هەموومان بینیمان کە چۆن سوکایەتی بە جەستەی ژنان دەکریت و لەم شەڕەدا  چ جۆرە سیاسەتێک دەکریت. بەداخەوە لە مێژوودا دەستدرێژی سیستماتیک لەسەر جەستەی ژنان لە شەڕدا وەک ڕیبازێک دیاری کراوە."

تۆلای هاتیمۆگولاری دەستنیشانی کرد کاتێک کە هێرشەکان بۆ سەر غەززە دەستیان پێکرد، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەمان کاتدا بۆردومان کرا و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا، " لە ڕۆژئاوا وێستگەی کارەبا، نەخۆشخانەکان، وێستگەی سووتەمەنی، قوتابخانەکان و هەموو ناوچە مەدەنییەکان بۆردومان کراون. لەو هێرشەدا 5 ملیۆن مرۆڤ کرایە ئامانج".

ئیسرائیل دەبێ دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر فەلەستین ڕابگرێت. پێویستە ئەو هێرشانەی کە بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی تورکیا  بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوا کە دەست پێکراوە، ڕابگیرێت. پێویستە هەموو هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەستبەجێ لە سوریا بکشێنەوە. پێویستە کلیلی چارەسەری کێشەی کورد بەتایبەت لە تورکیا بە شێوازی ئاشتیانە و دیموکراتیک بدۆزینەوە و پڕۆسەیەک بنیات بنێین بۆ ئەوەی گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان بە ئاشتی، دادپەروەری، یەکسانی و خۆشکو برایانە بە دەستوورێکی بناغەیی گەرەنتی کراو بژین. وەرن با هەموومان پیکەوە لە تەنیشت گەلی کورد و گەلی ستەملێکراوی فەلەستین بوەستینەوە.

'ژنان دەتوانن هێرشەکان بوەستێنن'.

بانگەوازی بناغەیی ئێمە بۆ ژنانی هەموو جیهان و بەتایبەت ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە کە ئێمە دەتوانین بە بەزاندنی سنوورەکان و پتەوکردنی هاودەنگی و پەیڕەوکردنی هێڵی ئینتەرناسیۆنالیستی پێکەوە تەڤگەرێکی ئاشتی بنیات بنێین. هەموو جیهان بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستییەکی بە پەلە بەم شتە هەیە. ئێمەی ژن بە یک گرتن و تێکۆشان دەتوانین لە بەرامبەر ئەو خوێنەی کە دەڕژێت بوەستین.

"دەبێت عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت"

بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجالان زیاتر لە ٢٤ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی لەژێر گۆشەگیری دایە. ئەوا ماوەی ٣٢ مانگە نە خێزان و نە پارێزەرانی ناتوانن چاوپێکەوتنی لەگەلدا درۆست بکەن. ئەم دۆخە لە هیچ ڕژێمێکی دیکتاتۆری جیهاندا نەبینراوە. دەمەوێت جارێکی تر سەرنج بخەمە سەر گرنگی فکرەکانی بەرێز ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد و کێشەکانی گەلانی ناوچەکە. سەرەتا کێشەی کورد و لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی گەلانی ناوچەکە، دەبێت گۆشەگیریی لەسەر بەرێز ئۆجالان کۆتایی پێبێت و بە شێوازێکی جەستە  ئازاد بکرێت. ئەم داواکارییە پێش هەموو شتێک داواکاری گەلی کورد، و هەموو گەلانی ناوچەکەیە. دەبێت ئێمەی ژنانی تورکیا و تەڤگەری ژنانی کورد دەستی یەک بگرین و تێکۆشانی ئاشتی گەورەتر بکەین.

دەسەلاتداری تورکیا کارەساتی لەشەڕ گەورەتر بەسەر ژناندا دەهێنێت و بەردەوامە. ئەوان وازیان لە پەیمانی ئەستەنبوڵ هێنا کە گەرەنتی ژیانی ژنانی دەکرد و بۆ تێکۆشان لە دژی توندو تیژی زۆر گرینگ بوو. وەک تاوان سەیری پڕەنسیپی هاوسەرۆک و نوینەڕایەتی هاوبەشیان دەکرد و لەسەر ئیرادەی ژنان قەیومیان دەستنیشان کرد. ئەم دەسەڵاتە دیکتاتۆر و فاشیستە بۆ دامەزراندنی هەژموونی فەرهەنگی و ئایدیۆلۆژیی خۆی هەنگاو دەنێت، بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی گوڵان لە دەستوەردان لە کارۆبار و ژیانی ژنان یک هەنگاو بۆ دواوە نانێت. دەستوەردان لە شێوازی ژیانی ژنان، جلوبەرگیان و دەبیت چەند منداڵیان هەبیت دەکرێت. ئەوەی کە هیتلەر لە ئەلمانیا کردی، ئەمڕۆش ڵێرە ئەم رژێمە هەمان شت دووبارە دەکاتەوە.

کۆمەلکوژی ژنان

تەنها لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ٢٠٢٣دا ٣٢٣ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. ئازاری قەیرانی ئابووڕی ولات هەرە زۆر ئێمەی ژن هەلی ئەگرین. پڕسیاری ئەو مەنجەلەشمان لێ ئەکرێت کە لە مالەوە ئەکۆلێت. وەک ئەوەی کە قەیرانی ئابووڕی، هەژاری و برسیەتی تێریان نەکات، ئەمجارە لەمالەوە ژنان ڕووبەروی تۆندووتیژی دەبنەوە. ئەگەر ئێمە نەتوانین خۆمان بەخێوبکەین و جێگەی حەوانەوەمان نەبێت هۆکارەکەی ئەم دەسەلاتەیە، ئەم سیستەمەیە.

ئێستا کاتی پشتگیری و خۆڕێکخستنە. پێش هەموو شتێک ئێمەی ژنان دەرگا بە دەرگا، شەقام بە شەقام، گەڕەک بە گەڕەک خۆمان بەڕێکخستن دەکەین. دژی ئەو عەقڵیەتەی کە دەڵێت 'بڕۆنە ماڵەوە وتەنها خواردن و منداڵ دروست بکە'، ئێمە بە بەهێزکردنی ڕێکخستنە هەرێمیەکانمان وەڵامی ئەم دۆخە دەدەینەوە. باوەڕم وایە ئێمە سەردەکەوین".

دوای قسەکانی هاتیمۆگولاری بۆ رۆژنامەوانان، کۆبوونەوەکە بە رووی رۆژنامەوانان دا داخرا و بەرداخراری بەردەوام بوو.