تەقینەوەکەی تەقسیم: سزای زیندانی بەسەر ١٧ کەسدا سەپێندرا
بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ناوچەی تەقسیمی ئەستەنبوڵ، سزای زیندانی بەسەر ١٧ کەسدا سەپێندرا.
بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ناوچەی تەقسیمی ئەستەنبوڵ، سزای زیندانی بەسەر ١٧ کەسدا سەپێندرا.
لە شەقامی ئیستقلالی ناوچەی تەقسیمی ئەستەنبوڵ، تەقینەوەیەک روویدا، لە ئەنجامدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨١ کەسیش بریندار بوون. دوای تەقینەوەکە ٤٩ کەس دەستگیرکران و بۆ وەرگرتنی وتەکانیان رەوانەی دادگای ئەستەنبوڵ کران. ٢ کەس دوای وەرگرتنی وتەکانیان لە بەڕیوەبەرایەتی پۆلیس ئازاد کرابوون.
ژنێک بە ناوی ئەحلام ئەلبەشیر کە باسی ئەوە دەکرێت هێرشەکەی ئەنجامداوە و ١٦ کەسی دیکە رادەستی دادگای سزای سولح کران. ٣ کەس بە کەفالەت ئازاد کران. بریاری دیپۆرتکردنەوەی ٢٩ کەس درا.
١٧ کەسیش بە تاوانی ' تێکدانی یەکێتی وڵات و یەکێتی دەوڵەت' ، ' بە بەکارهێنانی بۆمب، یاخود چەکی ئەتۆمی، بیالۆژی و کیمیایی مرۆڤیان کوشتووە، هەوڵیانداوە مرۆڤ بکوژن' رەوانەی زیندان کران.
ف.ق