سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، پەیوەست بە هێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر ئێران لەسەر پلاتفۆرمی (TRUTH Social) تروس سۆشیاڵ پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و گوتی: "بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێران ڕێکەوتنێک ئەنجام بدرێت چانسێکم بەواندا. پێم وتن ئەمە تەنانەت لەوە خراپترە کە پێشبینی دەکەن، ئەمریکا باشترین و کوشندەترین چەک لە جیهاندا بەرهەم دەهێنێت و ئیسرائیلیش ئەو چەکانەی هەیە و دەزانێت چۆن بەکاریان بهێنێت."
هۆشیاریدان بە بەردەوامی و توندی هێرشەکان لە داهاتوودا
هەروەها ترامپ جەختی لە ملکەچبوونی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردووەتەوە و دەڵێت: "باسی هەندێک لایەنگری توندڕەی ئێرانی بە بوێرانە قسەیان کرد، بەڵام نەیدەزانی چی ڕوودەدات. تا ئێستا مردن و وێرانکارییەکی گەورە ڕوویداوە، بەڵام هێشتا کات ماوە بۆ ئەوەی ئەم کۆمەڵکوژییانە کۆتایی پێبێت. هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانی داهاتوو توندتر دەبن. ئێران هیچ شتێکی لە پێش نەماوە دەبێت ڕێککەوتن بکات."