تەرمی گەریلا سۆزدارئاسلان دوای ١٧مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

دەوڵەتی تورک تەرمی گەریلای یەژا ستار سۆزدار ئاسلان-ی کە دەورووبەری وان شەهید بووە، دوای ١٧ مانگ رادەستی بنەماڵەکەی کردەوە.

گەریلای یەژا ستار سۆزدار ئاسلان لە مانگی تەشرینی دووهەمی ٢٠١٩ لە دەورووبەری شاخی ناوچەی وان-ی باکووری کوردستان شەهید ببوو.

تەرمی گەریلای شەهید کە لە گۆرستانی بێ ناونیشانەکانی شاری وان نێژرابوو، دوای ١٧ مانگ دوای ئەنجامدانی پشکنینی (دی ان ئەی) ڕادەستی بنەماڵەکی کرایەوە.

بنەماڵەی شەهید تەرمی گەریلا سۆزدار ئاسلانیان وەرگرت و بەرەو ناوچەی سێرت شوێنی لەدایک بوونی بەڕێ کەوتن.

ک-ش