تەرمی موجاهید کۆرکۆر ڕادەستی بنەماڵەکەی ناکرێتەوە
دوای لەسێدارەدانی موجاهید کۆرکۆر کە یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' هێشتا لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی نەکراوەتەوە.
دوای لەسێدارەدانی موجاهید کۆرکۆر کە یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' هێشتا لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی نەکراوەتەوە.
بە گوێرەی ماڵپەری دەنگی دەستگیر کراوەکانی کورد و ئێران، دایکی زیندانیی سیاسیی و لەسێدارەدراو موجاهید کۆرکۆر، داوا دەکات تەرمی کوڕەکەی پێی بدرێتەوە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، " دایکی ئەو زیندانییە لە سێدارەدراوە داوا لە هاونیشتمانیان دەکات هاوکار و پشتیوانی بن لە وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەی تا لە تەنیشت خۆشکەکەی بە خاك بسپێردرێت."
ڕۆژی ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ موجاهید عەباس کۆرکۆر خەڵکی لوڕستانە، وە یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانی شۆڕشی'ژن ژیان ئازادیی” لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە زیندانی ئیزەی سەر بە پارێزگای خووزستان لەسێدارە درا.