تەرمی زیندانییەکی کوژراو دەبرێتە مێردین

تەرمی زیندانیکراوی نەخۆش شاکیر توران کە کوژرا، دەبرێتە مێردین.

زیندانیکراوی نەخۆش، شاکیر توران، ئەمڕۆ سەرلەبەیانی گیانی لەدەستدا. ماڵباتەکەی تەرمەکەیان وەرگرت، مەبەستی بەخاکسپاردن بەرەو ناوچەی ستێور بەڕێ کەوتن.

زیندانیکراوی نەخۆشی ٧٠ ساڵە، شاکیر توران، لە گرتووخانەی تیپی (L) ئەرزینگان ڕاگیرابوو. توران نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو، ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە نەخۆشخانەی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی مەنگوجەک غازی لە زانکۆی بیناڵی یەڵدرم لە ئەرزینگان، گیانی لەدەستدا.

تەرمی توران بۆ ڕاپۆرتی پشکنین گواسترایەوە بۆ دامەزراوەی پزیشکی دادوەری ئەرزینگان. دوای پشکنین، تەرمەکە ڕادەستی ماڵباتەکەی کرا. ماڵباتەکەی تەرمەکەیان وەرگرت، بە ڕێ کەوتن بەرەو ناوچەی ستێور بە مەبەستی بەخاکسپاردنی تەرمەکە. سبەی تەرمی توران لە گوندی شوتی بەخاک دەسپێردرێت.