تەڤ-چاند و کەوانی زێڕین بۆ عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا تەڤ-چاندی ئەوروپا و کەوانی زێڕینی ئەوروپا بە ئامانجی پشتگیری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چالاکیی هونەریان ئەنجامدا.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا تەڤ-چاندی ئەوروپا و کەوانی زێڕینی ئەوروپا بە ئامانجی پشتگیری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چالاکیی هونەریان ئەنجامدا.
هونەرمەندانی ئەندامی تەڤ-چاند و کەوانی زێڕین، لە کۆڵنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا. چەندین هونەرمەند و سینەماکارا و مامۆستای هەڵپەڕکێی فۆلکلۆر ئامادەبوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، ڕاگەیاندراوی هاوبەشی تەڤ-چاندی و کەوانی زێڕین خوێنرایەوە، گوترا: "گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ لە بنەڕەتدا گۆشەگیرییە لەسەر ئازادی فیکری سیاسی و پرۆسەی ئاشتی. گۆشەگیریی نایاساییە و ئەشکەنجەیە. بۆ ئەوەی ئەم گۆشەگیرییە بشکێنین، دەست دەکەین بە "کەمپەینی چاند و هونەر بۆ ئازادی ئۆجالان".
ئەندامانی تەڤ-چاند و کەوانی زیرین لە شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیا و بەلجیکا و فەرەنسا بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد و ڕایانگەیاند کە ئەوانیش بەشدارییان لە چالاکییەکانی دژ بە گۆشەگیری لەو ناوچانە کردووە کە تێیدا دەژین.
هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە، زوبەیدە زومروت، گوتی: "پێوەری سەرەکی گەلی کورد هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و بەدەستهێنانی ئازادییە. ئەم کەمپەینە کاریگەرییەکی مەزنی هەبوو. سوپاسی هەموو کەسانی پشتیوانمان دەکەین".
هونەرمەند بە بە ستران و مۆسیقا، کەشێکی هونەریان ئافراند و ڕیزی هەڵپەڕکێ بەسترا. هەروەها تابلۆی هونەرمەندان نمایشکرا.
لە چالاکییەکەدا، گەنجان پۆستەرێکی گەورەیان هەڵگرت کە لە ٨ بەش پێکهاتبوو و بە زمانی ئەڵمانی لەسەری نوسرابوو "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان".
پاشان هونەرمەندان پێکەوە سروودی "چەرخی شۆڕشە"یان گوتەوە و چالاکییەکە کۆتایی هات.