تەڤ چاندی سویسرا نمایشی "ئازادی" پێشکەش کرد

تەڤگەری چاند و هونەری کوردی دیموکراتیکی سویسرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە زیوریخ چالاکییەکی هونەری ئەنجامدا.

بە پێشەنگایەتی تەڤ چاندی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە زیوریخ چالاکییەکیی هونەری ئەنجامدرا.

لەسەر ناوی تەڤگەری چاند و هونەری کوردی سویسرا، هونەرمەند کاوە قسەی کرد، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات.

پاشان ئاماژەی کرد بە هەڵمەتی ئازادی و ڕایگەیاند ئەمساڵ ساڵی مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت. پشتگیری هونەرمەندانی بۆ هەڵمەتەکە دووپات کردەوە.

کاوە بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی سبەی لە بازل و گوتی: "هەڤاڵانمان کە خاوەندارێتی لە فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، ڕێپێوان دەکەن و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن".

هەروەها بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن.

پاشان ڕاگەیاندراوێکی ئەڵمانی دەربارەی چالاکییەکەی تەڤ چاند و کەوانی زێڕین خوێنرایەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چاند و هونەر خەباتی کردووە. دیدی وی بۆ بەهای مرۆڤایەتی و سرووشت و دیموکراسی و ژنان لای هەموو گەلانی جیهان قبووڵکراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بە هەڵمەتی ئازادی، کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک مەرجێک بۆ دەسپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و تەواوی هەرێمەکە دەبینێت.

هەروەها گوتراوە: "ئێمە وەک ڕۆشنبیر و نوسەر و هونەرمەند و خەباتکارانی چاندی کوردستان لە ئەوروپا، بانگەواز لە هەموو لایەنگرانی دیموکراسی دەکەین، هەموو شتێک بکەن بۆ خاوەندارێتی لەم هەڵمەتە ڕەوا و گرنگە.

دژی توندوتیژی دەوڵەت و فاشیزم و نەژادپەرستی، تەنها فەلسەفەی چاند و هونەری ئازاد دەتوانێت هەبوونی جڤاکی ئازاد مسۆگەر بکات".

پاشان بانگەوازکرا بۆ بەشداربوونی بەهێز لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن.

پاشان لەلایەن کۆمەڵەیەکی چاند و هونەری کوردی سویسراوە، هەڵپەڕکێ و شانۆ نمایشکران. کەسانی دەوروبەریش بە گەرموگوڕی پێشوازیان لە چالاکییەکە کرد.