تورگای دوای ٣٢ ساڵ ئازاد کرا

محەمەد تورگای لە دوای ٣٠ ساڵ ئازاد کرا، لە ئەدەنە لە لایەن گەلەوە پێشوازی لێکرا.

محەمەد تورگای کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای بوردور زیندانی کرا بوو، ئەمڕۆ ئازاد کرا. محەمەد تورگای لە ١٩٩٢ لە ئەدەنە لە لایەن دادگای ئەمنی دەوڵەت (DGM) بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و ئارامی دەوڵەت" سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا بوو. تورگای لە پێش زیندانەکە لە لایەن خزمەکانی، بەڕێوەبەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و توای دەر پێشوازی لێکرا.
تورگای سوپاسی خۆی ئاراستەی جەماوەر کرد و گوتی: "بەرخۆدان ژیانە". 
پاشان تورگای ڕۆشتەوە لای بنەماڵەکەی لە گەڕەکی داغڵ ئۆغلو ناوچەی سەیحانی ئەدەنە. گەل لە پێش ماڵی تورگای کۆبوونەوە  و بە یاری ئاگرین پێشوازییان لێکرد.