تورکیا ڕێگرە لەوەی چەتەکانی داعش دادگای بکرێت
نەتەوە یکگرتوەکان(UN) داوای دروستکردنی دادگایەکی نێودەوڵەتی دەکەن لە بەغداد بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، بەڵام تورکیا و چەند وڵاتێکی دۆستی ڕێگرن لە دروستکردنی.
نەتەوە یکگرتوەکان(UN) داوای دروستکردنی دادگایەکی نێودەوڵەتی دەکەن لە بەغداد بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، بەڵام تورکیا و چەند وڵاتێکی دۆستی ڕێگرن لە دروستکردنی.
سەرچاوەیەک لە بەغداد کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) ڕاگەیاند لەسەر داوکاری نەتەوە یکگرتوەکان(UN) داواکراوە دادگایەکی باڵای نێودەوڵەتی لە بەغدادی پایتەختی عێراق دروستبکرێت بۆ لێکۆلێنەوە لە ڕێکخراوەی چەتەگەری داعش.
هاوکات هەمان سەرچاوە ئەوەشی ڕاگەیاند:" چەن دەوڵەتێک کە دەستیان لە درووستکردنی داعشدا هەبووە بە تایبەتیش تورکیا، ئوردن، قەتەڕ ڕێگرن لە دروستکردنی ئەو دادگایە لە بەغداد."
هەمان سەرچاوە ئەوەشی نە شاردە کە پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) هاوشێوەی ئەوە دەوڵەتانە ڕێگرە لە دروستکردنی ئەو دادگایە لە بەغدادی پایتەختی عێراق بۆ دادگایکردنی چەتەکانی داعش و پشتیوانەکانیان.
ڕێکخراوی چەتە گەری داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە هەریەک لە عێراق و سوریا بە پشتیوانی چەند دەوڵەتێکی هەرێمی بە تایبەتیش تورکیا بڵاو بۆیەوە، بۆ ئەوە مەبەستە لەسەر هاوکاریکردنی و پشتیوانیکردنی داعش لە ماوەی ڕابردوو لە ئاستی نێوە دەوڵەتی زۆرترین ڕەخنە ئاراستەی تورکیا کراوە و پەیوەندیەکانی نێوان داعش و تورکیا بە بەڵگەو دێکۆمێنت بۆ ڕای گشتی بڵاوکراوەتەوە.
ک-ش