لە ژێر دەسەڵاتی ئاکەپە دا بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە تورکیا ڕووی لە زیادبوون کردووە. تورکیاش لە ڕاپۆرتی ئاوی پیسی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دایە، کە ناوەندی چاودێریی ماددە هۆشبەرەکانی ئەوروپا (EMCDDA) ئامادەی کردووە. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە بەکارهێنانی میتانفێتامین، کە لەم دواییانەدا زۆرترین بەکارهێنانی هەیە، بەکارهێنانی لە لە ئیستەنبول و ئەدەنە زیادی کردووە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە بەکارهێنانی میتانفێتامین لە تورکیا، بەلجیکا، قوبرس، ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات، ئیسپانیا، دانیمارک، فینلەندان لیتوانیا و نەرویج زیادی کردووە.
لە ساڵانی ۲۰۲۱ و ۲۰۲۲ەوە لێکۆڵینەوە لەسەر ئاوی پیس دەکرێت، بەکارهێنانی ئەمفیتامین و میتانفێتامین لە تورکیا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زیادیکردووە. ئاماژە بەوە کراوە تورکیا لە نێو ئەو وڵاتانەدایە زۆرترینی ئەو ماددە هۆشبەرانەی تیادا بەکار دێت.
لە ٦۰ وڵات دا، کە بەکارهێنانی میتامفێتامین لە نێوان ساڵانی ۲۰۲۱ بۆ ۲۰۲۲ دا تیایاندا زیادی کردووە، هەر یەک لە وڵاتانی چیک، لاتیڤیا، ئەڵمانیا و قوبرس هەیە.
ژ.ت