توزەل: ئاشتییەکی شکۆمەند بەرپرسیارێتی هەموومانە

جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی ڕەنج لەڤەنت توزەل ئاماژەی بەوەدا دەبێت کۆمەڵگە خاوەندارێتی لە هەوڵدانەکانی ئاشتیی سری سورەیا ئۆندەر بکات و گوتی: "ئاشتییەکی شکۆمەند بەرپرسیارێتی هەموومانە بۆ سری."

پەکەکە بە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ ١٢ هەمین کۆنگرەی ئەنجام دا، لە ئەنجامدا بڕیارییدا کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری بهێنێت و ئاماژەی بە هێڵی تێکۆشانی نوێ کرد. ئەمەش هیوای بۆ ئاشتیی سەوز کرد. جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر کە بۆ بونیاتنانی ئاشتیی ساڵانێک هەوڵی دا، بەبێ ئەوەی ئەم ڕۆژە ببینێت گیانی لە دەستدا. یەکێک لە هەڤاڵانی سری سورەیا ئۆندەر جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی ڕەنج لەڤەنت توزەڵ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. 

توزەل ئاماژەی بەوەدا دەبێت کۆمەڵگە خاوەندارێتی لە هەوڵدانەکانی سری بۆ ئەم پڕۆسەیە بکات و ئاشتیی بە بنەما بگرێت. 

توزەل ئاماژەی بەوەدا سری سورەیا ئۆندەر لەگەڵ کەسێتی هونەرمەندانەی و شۆڕشگێڕی لە ساڵی ٢٠١١وە بە ناسنامەی خۆی سیاسی تێکۆشانی ئاشتی بە هێز کرد. 

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا هەڵوێستی گەل لە ماوەی ١٨ ڕۆژەی نەخۆشکەوتنی سری لە نەخۆشخانە ئەوەی نیشاندا کە کۆمەڵگە داوای ئاشتی دەکات،  وتی کە هیچ گەڕانەوەیەک لەم چاوەڕوانی و داواکارییە نییە و گوتی: "بۆ ئاشتییەکی شكۆمەندی ئەم وڵاتە هەموومان بەرپرسیارێتیمان هەیە. هەربۆیە ئاشتیی دەبێت وەک هێزێک لە دەستی گەلدا بەردەوام بێت. سری ئامەنەتی ئاشتیی بە هەموومان دا. ئەرکی هەموومانە ئەم ئامەنەتە بگەیەنین بە ئەنجام و درێژە بە تێکۆشان  بدەین."