تیمەکانی یەپەسە لە ئیستەنبول لە دژی پۆلیسی تورک چالاکییان ئەنجامدا

تیمەکانی وەڵامدانەوەى یەپەسەی شەهید مەزڵوم تکداغ رایگەیاند، لە چوارچێوەی "هەڵمەتی ئازادی" دا لە ئیستەنبول لە دژی پۆلیسی پشکنینی دەوڵەتی تورک چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامداوە.

لە راگەیاندراوی ئەو تیمەى وەڵامدانەوەى یەپەسەد هاتووە، "لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ دا لە ئارناڤۆت کۆیی ئیستەنبول لە دژی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک کە خاڵی پشکنیان دانابوو، بە بۆمب چالاکیی سابوتاژیان لە دژ ئەنجامدرا. ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن لەو چالاکییەکدا روون نەبووەتەوە. دوای چالاکییەکەش ٣ ئامبولانس چوونەتە شوێنی چالاکییەکە و بریندارەکانیان گواستوەتەوە".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "بەرخودانی زیندانەکان، نەریتێکی دێرینی بەرخودانی کوردستانە و ئەوەش مانادارترین بەرخودانە. دۆخی ئەمدواییەى بەرخودان لە زیندانەکان بە شێوازێکی نوێ بەڕێوەدەچێت. کاریگەرترین چالاکی بۆ پشتیوانی لەو بەرخودانە لێدانە لە دوژمن، چونکە دوژمن جگە لەو زمانە لە هیچ زمانێکی تر تێناگات".

ژ.ت