هەڵمەتێکی واژۆکردنەوە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی رێکخراوە قەدەغەکراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا بەردەوامە. هەڵمەتەکە لە قوبرس هەموو ڕۆژێک لە شارێک دا بەڕێوەدەچێت. کوردستانیان لە یەکەم رۆژی هەڵمەتەکەوە بە ڕەنج و فیداکارییەکی زۆرەوە بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن.
کۆمسیۆنی واژۆ، کە بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی گەلی کورد لە قوبرس دامەزراوە، بە بەرپرسیارێتییەکی زۆرەوە هەڵمەتەکە بەڕێوەدەبات و هەموو کوردێکیش لە هەر شوێنێکدان پشتیوانی لە کەمپینەکە دەکەن.
عیسمەت تەیمورتورکان یەکێکە لەوانە.
عیسمەتی تەیمورتورکان لە سەرەتای هەڵمەتەکەوە سەرەڕای ئەوەی تووشبووی نەخۆشیی شێرپەنجەیە بەشداری لە کاروبارەکانی کەمپەینەکەدا دەکات. تەیمورتورکان باوکی حەوت منداڵە و هەمیشە لە بەیانییەوە تا ئێوارە لە شەقامەکانی لیماسول، گەڕەکەکان، بازاڕەکان، کافەکان، فیستیڤاڵەکان و بە شارەکانی دیکەی قوبرس دا دەگەڕێت و واژۆ کۆدەکاتەوە.
تیمورتورکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە لە کەناری پارکی مۆلۆز لە لیماسۆل واژۆی کۆدەکردەوە و تا ئێستا بە تەنها ٢١ هەزار و ٢٣٠ واژۆی کۆکردۆتەوە.
بە هەستێکی گەورەی بەرپرسیارێتییەوە هەڵسوکەوت دەکات
هەندێک جار کێشەی تەندروستی زۆری بۆ دەهێنێت و ئازاری دەدات، بەڵام هەرگیز دەستبەرداری ئەو کارە نەبووە و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئەو کارەی بەڕێوەی دەبات.
تەیمورتورکان وتی: "تا ئێستا ٢١ هەزار و ٢٣٠ واژۆم کۆکردووەتەوە. من بەمەوە ڕاناوەستم. کاتێک دەستم پێکرد، ئامانجێکم بۆ خۆم دانا، بەڵام بە ڕاست و دروستی نازانم لە بەردەم ئەو شەڕەی ئێستا لە کوردستان هەیە سنوورێک بۆ خۆم دابنێم. ڕێپێوانەکەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هیوای گەلانە، شکۆدارترین ئەرکی جیهانە. لەبەر ئەوە هەتا من لە توانامدا بێت و لەسەر خۆم بم واژۆ کۆدەکەمەوە".
ژ.ت