تەژەکە-ئە، سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد نامەیەکی بۆ ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا نارد

بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە نامەیەکدا کە بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئەوروپا ناردووە، داوای لێکردوون لە بەرامبەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

تەژەکە-ئە، پێش کۆبوونەوەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کە بڕیارە لە نێوان١٦-١٩ی ئەیلولدا بەڕێوەبچێت، نامەیەکی بۆ ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا ڕەوانە کرد. لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لێکۆلێنەوەی لێدەکرێت کە ئایا مەرجەکان و بڕیارەکانی پێشێلکاریی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ دەکرێن یان نا. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بەڕێبەری گەلی کورد عەبدڵا ئۆجالان بڕیارێک تاوتوێ دەکرێت.

تەژەکە-ئە، داوای لە وڵاتان و نوێنەرانی ئەندام کردووە کەگوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆی بەپێی ڕێککەوتننامەی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ بکات.

ژنانی تەژەکە-ئە، نامەیەکی بۆ سەرجەم ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا ناردووە و داوای لێکردوون کە بەپێی مەرج و یاسا نێونەتەوەییەکان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بەو پرسە جێبەجێ بکەن.

لە نامەکەی تەژەکە-ئە بۆ کۆمیتەی وەزیران و ئەندامانی ئەوروپا چاوەڕوانییەکانی بەمشێوەی دەربڕیوە:

- پێویستە سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و ژمارەی ئەو کەسانەی ساڵانە ئەم سزایانەیان بۆ دەردەچێت، ژمارە و ساڵانێک کە بڕیارەکانی پەیوەست بەمانە پشتڕاست دەکاتەوە، داوای داتای ئاماری لە دەوڵەتی تورکیا بکرێت.

- پێویستە داوا لە تورکیا بکرێت بۆ نەهێشتنی هەڵاواردن لە پارێزبەندی بۆ بەشێک لە تاوانەکان بە زووترین کات گۆڕانکاری بکەن.

- ئەگەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئۆجالان(٢)، کایتان، قوربان و هتد، لە تورکیا (داواکاری ژمارە ٢٤٠٦٩/٠٣،٢٧٤٢٢/٠٥،٤٩٤٧/٠٤،٣٣٠٥٦/١٦) هەنگاوێکی یەکلا کەرەوە نەنرا، پێویستە سکرتاریەتی کۆمیتەی وەزیران ڕەشنووسی بڕیارێکی ڕەوا بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر ئامادە بکات.

- پێویستە فەرمان بە سەرۆکایەتی کۆمیتەی وەزیران یان سکرەتێری گشتی کۆمیتەی وەزیران بدرێت بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ بڕیارە نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پەیوەست بە جاڕنامەی ڕیکژاڤیک بە نووسراو بۆ بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا.

لە نامەکەدا بەمشێوەیە ڕاگەیاندراوە: "ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی پەرلەمانی یەکیەتی ئەوروپا و کۆمیتەی وەزیران، مافی ئێوەیە کۆنتڕۆڵ و چاودێری پرۆسەی جێبەجێکردن بکەن. بەوبۆنەوە داواتان لێدەکەین کە مافی خۆتان بە نووسراو  ولە رێگەی خستنەڕوو پرسیارەوە بەکاربهێنن و بیخەنە بەرنامەی کاری کۆمیتەی وەزیرانەوە، هەروەها پەیوەندی بکەن بە نوێنەرانی وڵاتەکانتانەوە لە کۆمیتەی وەزیران و داواکارییەکانمان بگەیەنن و لەم بارەیەوە لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی وەزیراندا، بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی لێکۆڵینەوە بەبێ جیاوازی بکەونە هەوڵدانەوە.

هەروەها لە نامەکەدا ئەوەش راگەیەندراوە: "ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالان بۆ کێشەی کورد لە تورکیا، دیموکراسی و ئاشتی لە هەرێمەکەدا گەورەیە. بەڵام بەهۆی گۆشەگیری ڕەهای توندەوە ناتوانێت ڕۆڵێکی وەها بگێڕێت. لە هەمان کاتدا جگە لە پێشێلکردنی جددی مافە یاساییەکانی، نیگەرانی سەلامەتی، تەندروستی و ژیانی بەڕێزیانین."