وڵاتپارێزی کورد محەمەد ئەمین ئارموتلو کۆچی دوایی کرد
وڵاتپارێزی کورد محەمەد ئەمین ئارموتلو کە لە کودەتای سەربازی تورکیادا دەستگیرکرابوو و ٢٠ ساڵ لە زینداندا مایەوە، لە فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد.
وڵاتپارێزی کورد محەمەد ئەمین ئارموتلو کە لە کودەتای سەربازی تورکیادا دەستگیرکرابوو و ٢٠ ساڵ لە زینداندا مایەوە، لە فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی زانیاریەکان، محەمەد ئەمین ئارموتلو تەمەن ٦٠ ساڵ بەهۆی نەخۆشی دڵ لە پاریس نەشتەرگەری بۆ کرابوو، بەڵام ئەم جارە رزگاری نەبوو و کۆچی دوایی کرد.
ئارموتلو کە خەڵکی ناوچەی جورنە رەشی روحایە، لە کودەتای سەربازی ساڵی ١٩٨٠دا دەستگیرکرابوو و لەژێر ئەشکەنجەی قورسدا ٢٠ ساڵ لە زیندان مایەوە.
ئارموتلو دوای ئەوەی لە زیندان ئازادکرا چووە ئەوروپا، ساڵانێکی دوور و درێژ لە فەڕەنسا مایەوە.
پێشبینی دەکرێت کە تەرمی ئارموتلو دوای کاروباری بروکراسی بۆ روحا رەوانە بکرێتەوە.
١٩ی مانگ بۆ ئورموتلو لە ناوەندی کەلتوری کوردی پاریس پرسە دادەنرێت.
ف.ق