عومەر ئۆجالان: ڕۆڵی پارتی چەپی سەوز یەکلاکەرەوەیە

یەکێک لە کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان، پەرلەمانتاری ئێستا عومەر ئۆجالانە و وتی، پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنەکاندا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەبینێت.

عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری ڕحای هەدەپە و کاندیدی ئێستای پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و وتیان زۆرێک لە ناسنامە، گروپە ئاینییەکان و هەمەجۆری لەنێو پارتی سەوزی چەپدا کۆبوونەتەوە. عومەر ئۆجالان ڕاشیگەیاند، لەسەر بنەمای ڕوانگەی یەکگرتنی هەمەجۆری خۆیان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکەن.

عومەر ئۆجالان وتی، "لەو بڕوایەدام ئێمە بۆ چارەسەرکردنی دیموکراسیانەی کێشەی کورد، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی باوەڕەکان و پێکهاتە ئاینییەکان، بۆ چارەسەرکردنی دەیان کێشەی وڵاتەکە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە لە پەرلەماندا دەبینین. پارتی چەپی سەوز و سیاسەتی ڕێگای سێیەم یەکلاکەرەوەیە."

'نابێت بۆ هەردوو بلۆکەکەدا بهێڵدرێتەوە'

عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند، ئەوان لە پرۆسەیەکی زۆر هەستیاردان، کە ناتوانرێت بۆ هەردوو بلۆک بەجێبهێڵرێت و وتی، "ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی کێشەی گرنگ دەبێتەوە، بۆیە لەنێوان هەردوو بلۆکەکەدا سنووردار نابێت. ئێمە ڕێگای سێیەم بنیاد دەنێین و سیاسەتی خۆمان قووڵتر دەکەینەوە. لەسەر بنەمای بەها دیموکراسییە بنەڕەتییەکان بۆ کۆکردنەوەی هەموو مرۆڤەکان ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین. لێرەدا کادێری بەتوانا و زۆر بەرفراوان و گەلێکی زۆر فرەڕەنگ هەیە. ئێمە بە ڕوانگەی گەورە و کراوەوە سەیری پێشەوە دەکەین. بۆ ئەوەی کۆمار لە سەدەی دووەمدا لەگەڵ دیموکراسیدا یەکبگرێت، لەگەڵ دیموکراسیدا ئاشت ببێتەوە، بۆ ئەوەی کوردەکان ببنە خاوەنی ناسنامەی خۆیان، بتوانن بە زمانی دایکیان بخوێنن و پەروەردەبکرێن و زۆرێک لە کێشەکانی دیکە چارەسەر بکەن، ئێمە ئاگاداری ڕۆڵ و پێگەی خۆمانین. ئێمە ئەم پێگەیەی خۆمان پێکدەهێنین و کارەکانمان لە بەرزترین ئاستدا بەڕێوەدەبەین".

ژ.ت