وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک لە نیوۆرک

لە شارەکانی نیویۆرک و نیوجێرسی ئەمریکا لە یادی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک لە رێگەی شاشەی ئێڵ ئی دییەوە وێنەکانی ئۆجالان نمایش کران.

رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارەکانی نیویۆرک و نیوجێرسی لە رێگەی ئۆتۆمبێلێک کە شاشەیەکی گەورەی ئێڵ ئی دی لەسەر بوو، پیرۆز کرا.

ئۆتۆمبێلەکە کە وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالانی نمایش دەکرد، بە ەبردەم کونسوڵخانەکانی تورک تێپەڕی.

لە مۆنتپلیە پیرۆزبایی یادی لەدایکبوون

لە شاری مۆنتپلیەی فەرەنساش ٤ی نیسان پیرۆز کرا.

پیرۆزباییەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد سازکرا و زۆرینەی بەشداربووان لە منداڵان، گەنجان و ژنان پێدەکاتهن.

هـ . ب