وێنەی ئاژاوەگێڕانی بەردەم هەدەپە لەگەڵ سۆیلۆی وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک بڵاوكرانەوە

ئەو گروپەی بە فیتی پۆلیسی تورك لە بەردەم ناوەندی هەدەپە كۆببوونەوە و ئاژاوەگێڕییان دەكرد، وێنەی دوو كەسیان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تورك سولەیمان سۆیلو بڵاو بوویەوە.

ئەو گروپەی بە فیتی پۆلیسی تورك لە بەردەم ناوەندی هەدەپە كۆببوونەوە و ئاژاوەگێڕییان دەكرد، وێنەی دوو كەسیان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تورك سولەیمان سۆیلو بڵاو بوویەوە.

لە ٥ی ئایاردا بەپشتیوانی پۆلیس و بەرێوەبەرایەتیی پۆلیس گروپێكی بچووكی چەند كەسی دەچنە بەردەم باڵەخانەی پارتی دیموكراتیکی  گەلان و داوای دۆزینەوەی منداڵأنیان لەهەدەپە دەكرد. ئەو چەند كەسە بە هاوكاریی پۆلیس ویستیان لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە ئاژاوە بنێننەوە.

 پۆلیس و ئەو كەسانە بانگەشەی ئەوە دەكەن، كە هەدەپە منداڵەكانی ئەوانی رەوانەی چیا كردووە. پۆلیس ئەو كەسانەی هاندەدا، كە قسەی نەشیاو بەبەرێوەبەرانی هەدەپە و ئەندام پەرلەمانتارانی هەدەپە بڵێین. لەهەمانكاتدا پۆلیسیش بەقسەی نەشیاو و پەلاماری فیزیكی هێرشی كردە سەر بەرێوەبەرانی هەدەپە.

ئەو گروپەی لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپە ئاژاوەیان نایەوە و خۆیان بەبنەماڵەی ئامەدییەکان دەناساند، وێنەی ٢ كەسیان بەناوەكانی ئایدن و جەلیل بەگداش لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تورك سۆلەیمان سۆیلو بڵاوكرایەوە. وێنەكانی ئایدن و جەلیل لەگەڵ سۆلەیمان سۆیلو هەموو ئەو راستییانە ئاشکرا دەکات، لەپێشدا لەسەر ئەو كەسانە کار کراوە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە، ئەوە بۆ خەڵك ئاشكرا بوو، كە ئەو كەسانە لەلایەن هێزە شاراوەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركەوە دەنە دەدەرێن بۆ ئاژاوەگێڕی لە دژی هەدەپە.

سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک یەکێک لە شۆڤینسترین و رەگەزپەرستترین بەرپرسانی دەوڵەتی تورکە و بە دژایەتیی زۆر توندی دژ بە کورد و بزووتنەوەى ئازادیی کورد دەناسرێت، بۆیە تەنها ئەو کەسانە وێنەى لەگەڵ دەگرن و میواندارییان دەکات، کە کەسانی سەر شۆڤێنیزم و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکن و لە ناو گەلدا هیچ نرخێکیان نییە.

ژ.ت