وتەبێژی کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی کانتۆنی تیسینۆی سویسرا
لە کانتۆنی تیسینۆی سویسرا، وتەبێژی کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان، دکتۆر جۆزێف بێپێ ساڤاری توانی لە هەڵبژاردنەکاندا براوە بێت و ببێتە ئەندامی پەرلەمانی کانتۆنەکە.
لە کانتۆنی تیسینۆی سویسرا، وتەبێژی کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان، دکتۆر جۆزێف بێپێ ساڤاری توانی لە هەڵبژاردنەکاندا براوە بێت و ببێتە ئەندامی پەرلەمانی کانتۆنەکە.
کۆتایی ئەم هەفتەیە هەڵبژاردنەکانی کانتۆنی تیسینۆی سویسرا بە بەشداری ١٤ لیست بەڕێوەچوو، تێیدا لیستی هاوبەشی پارتی سۆسیالیست SP و فۆرومی ئەڵتەرناتیڤ Forum alternative)) توانی ٢٧٪ دەنگەکان بباتەوە و لە کۆی ١٢ کورسی لەکۆی ٩٠ کورسی دەستەبەر بکات. لەنێو ئەندامە هەڵبژێردراوەکان، کەسێتییەکی دۆستی کورد دەبینرێتەوە، دکتۆر جۆزێف بێپێ ساڤاری.
سویسرا بەگوێرەی سیستەمێکی فیدڕاڵی بەڕێوەدەچێت، هەر کانتۆنێک خاوەنی ئەنجوومەن و پەرلەمانی فیدراڵی خۆیەتی، تیسینۆ تاکە کانتۆنی ئیتاڵییە لە سویسرا. هەڵبژاردنەکان لە ٢ ـی نیسان بە بە بەشداری ١٤ لیست بەڕێوە چوون، ئەنجوومەنی کانتۆنەکەش لە ٩٠ ئەندام پێکدێت. تێیدا سکرتێری کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان و بەرپرسی سویسری لە ڕێکخراوی پزیشکانی نێودەوڵەتیی دژ بە جەنگی ئەتۆمی، دکتۆر جۆزێف بێپێ ساڤاری لە لیستی فۆرومی ئەڵتەرناتیڤ هەڵبژێردرا، بەهەمانشێوە دۆستی کورد لیزا بۆسکۆلۆ هەڵبژێردرا.