وەزیری بەرگریی عێراق: هیچ ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ تورکیادا نییە بۆ ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی پەکەکە
وەزیری بەرگریی عێراق سابت عەباس، ئاماژەی بەوەدا یەکێک لە تەوەرەکانی سەردانە چاوەڕانکراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن لە مانگی نیسانی داهاتوودا گفتۆگکردنە لەبارەی پرسی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە لە عێراق بەشێوەیی پلەبەندی.