وەزیری داد نەیویست چاوی بە ئامینە شەنیاشار بکەوێت

ئامینە شەنیاشار بەردەوامە لە گۆشەگیری دادپەروەری و گوتی: "ئێوە دەرگاتان لەبەردەم دادپەروەری داخستووە، ئەمە دادپەروەرییە؟

خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژرابوون. بەوهۆیەوە ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کردبوو. بنەماڵەکە ئێشکگرییەکەی خۆیان لە ڕحاوە گواستەوە بۆ ئەنقەرە و ئێشکگرییەکە لە ٣٤ هەمین ڕۆژدا بەردەوامە.

وەزیری داد، داخوازی چاوپێکەوتنی ڕەتکردەوە

دایکە ئامینە شەنیاشار بە کورسی گەڕۆک لە دەرگای دیکمەنی پەرلەمانەوە تا بەردەم وەزارەتی داد ڕێپێوانی کرد. لە دەستی شەنیاشاردا تابلۆی "دادپەروەری" هەبوو، فەرید شەنیاشاری کوڕی لەگەڵدا بوو. ئامینە شەنیاشار ویستی چاوی بکەوێت بە وەزیری داد، یەڵماز تونچ. بەپێی زانیارییەکان، تونچ لە شوێنی خۆیدا بووە و داواکەی ڕەتکردۆتەوە.

ئامینە شەنیاشار، ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەم وەڵامە پیشاندا و گوتی: "ئێوە دەرگاتان لەبەردەم دادپەروەری داخستووە، ئەمە دادپەروەرییە؟". بنەماڵەی شەنیاشار ماوەیەک لەوێ مانەوە و پاشان گەڕانەوە بۆ پەرلەمان.