یادکردنەوەی هەڵەبجە: چارەنووسی سەدام چارەنووسی هەموو کۆمەڵکووژکەرەکان دەبێت
لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا یادی قوربانیانی کیمیا بارانی هەڵەبجە کرایەوە.
لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا یادی قوربانیانی کیمیا بارانی هەڵەبجە کرایەوە.
ئەمرۆ هاوکات لەگەل ساڵیادی کیمیا بارانی هەڵەبجە لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا یادی قووربانیانی ئەو تاوانە دڕندانەیە کرایەوە. لە چالاکییەکەکاندا ڕاگەیەنرا کە ئەوانەی کە کوردان کۆمەڵکووژ دەکەن چارەنووسیان وەک سەدام دەبیت. لە چالاکییەکاندا جەخت لەسەرگرینگی یەکێتی نەتەوەیی کرایەوە.
'ئامەد'
لە شاری ئامەد، ڕێکخستنەکانی هەدەپە و دەبەپە لە پارکی خەزالی ناوچەی یەنیشەهیر ڕاگەیەنراوێکیاندا. پانکارد بە نووسینی" ئێمە هەلەبجە لەبیر ناکەین، لەبیرمان نەبەنەوە" بەرزکرایەوە. عیرفان سۆنەر جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە ڕاگەیەنراوەکەی خوێندەوە. سۆنەر دەستنیشانیکرد کە ئەوانەی کە لە دژی کوردان کۆمەڵکووژیی دەکەن چارەنووسیان وەک سەدام دەبیت و وتی، " هەموو چارەنووسی سەداممان دیت. ئێمە جارێکی تر بۆ ئەوانەی کە پلانی کۆمەڵکووژکردنی کوردانیان هەیە دەلێین: کۆتایی بە کۆمەڵکووژیی بهێنن.لە ڕێگەی ئاشتی و دیموکراسییەوە کێشەکان چارەسەر دەکرێت. ئێمە جارێکی تر ئەو کۆمەڵکووژییە ئیدانە دەکەین."
ئیلح
لە شاری ئێلح بەئامانجی یادکردنەوەی قووربانیانی کیمیا بارانی هەڵەبجە مەراسیمیک بەریوە چوو. مەراسیمەکە لە بینای هەدەپە بەرێوە چوو. مەحموود ڕۆشتۆ پەرلمانتاری ئێلح، هاوشارەوانی ئێلح کەلە سەر کارەکەی دەرکرا سۆنگۆل کۆرکماز، ئەندامی مەجلسی دایکانی ئاشتی، تەژا، مەجلسی گەنجانی هەدەپە بەشدار بوون. لە مەراسیمەکەدا دەربارەی کۆمەڵکووژیی هەڵەبجە سینەفیزیۆنیک بڵاوکرایەوە.
' ئەنکەرا'
کۆمیتەی مافی مرۆڤ -ئیهەدە دەربارەی کۆمەڵکووژیی شارە کوردییەکان و بە تایبەتی هەڵەبجە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەبیرهێنراوەتەوە کە لە نیوان سالەکانی ١٩٨٣ و ١٩٩١دا لە ئەنجامی پرۆسەی ئەنفال بەسەدان هەزار کورد کۆمەلکووژکران. ئیهەدە ئەوەی خستەروو کە کە ژمارەی ئەو کوردانەی کە لە پرۆسەی کۆمەڵکووژیی ئەنفالدا کوژراون زیاتر لە ١٨٠هەزار کەسە.
' ئەدەنە'
ڕێکخستنی هەدەپە لە شاری ئەدەنە لە بینای سەرەکی خۆیدا بۆ هەمان ئامانج مەراسیمێکی بەڕێوە برد. ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی پارت و رێکخراەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییەکان بەشداری چالاکییەکە بوون. لە مەراسینەکەدا بەڕێوەبەری هەدەپەی ئەدەنە تایلان چەلیک، ئەوەی هێنایەسەر زمان کە بە دەیان جارە کە داواکاری ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی کوردان بە کۆمەڵکووژیی وڵام دراوەتەوە و کۆمەڵکووژیی هەڵەبجەی ئیدانەکرد.
'هاتای'
لە هاتای ڕێکخستنەکانی هەدەپە بۆ هەمان ئامانج لە بینای سەرەکی پارتەکەدا لەئەسکەندەروون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپی هاتای بەشداری راگەیەنراوەکە بوون. لە مەراسینەکەدا وێنەی کۆمەڵکووژییەکە هەڵواسرابوو و دەربارەی کیمیابارانی هەڵەبجە سینەفیزیۆنێک بڵاوکرایەوە.
'ئانتالیا'
ڕێکخستنی هەدەپە لە ئانتالیا بۆ هەمان ئامانج لە بەردەم پەیکەری ئاتالۆسێ ڕاگەیەنراوێکی دا. ئەندامان و بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە سەر پارچەی رەش گۆڵیاندانا و یادی قوربانیەکانیان کردوە.
مێرسین
لە شاری مێرسی ڕێکخستنەکانی هەدەپەی شار بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکووژیی هەڵەبجە ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. لە بەرنامەکەدا هاوسەرۆکی هەدەپەی مێرسین گولبەهار شوفەر، ئەوەی هێنایەسەر زمان کۆمەلکووژیی لە قامیشلوو، لەهەڵەبجە کۆمەڵکووژییەکی هەرە گەورەیە لە دژی گەلی کورد و وتی: " ئەم کۆمەڵکووژییە بە دڕندەیی ئەنجامدرا. لە تورکیە، عێراق، ئێران و سووریا دەوڵەت لە سەربناغەی نا دادپەروەری دامەزراوە، لە دژی ئەو هێزانەی کە داوای ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی دەکەن بە تووندی و بە کۆمەڵکووژیی وڵامیان داوەتەوە.بەڵام ئێمە لەهەموو شوێنێک تێکۆشانی ئازادی وئاشتیانەی خۆمان بەردەوام دەکەین."
'شڕنەخ'
لە ناوچەی جەزیری شرنەخ چالاکی بۆ یادکردنەوەی کیمیابارانی هەلەبجە بەرێوەچوو. پارلمانتاری هەدەپە نووران ئیمیر و دەیان هاووڵاتیی تر بەشداری چالاکییەکە بوون. نووران ئەمیر ئەوەی خستەڕوو کە کۆمەلکووژیی رۆبۆسکی، شەنگال و زیلان بەردەوامی کۆمەڵکووژیی هەڵەبجەیە و وتی، " ئێمە یادی قووربانیانی کۆمەڵکووژیی هەڵەبجە دەکەینەوە. ئازارەکانی هەڵەبجە هێشتا لەبیر نەکراوە. گەڕان بەدوای داد پەروەری بەردەوامە."
ک-ش