مەتین جانسز برای ساکینە جانسز و نوێنەرانی دەزگاکانی فەڕەنسا لەسەر بانگەوازەی تەڤگەری ژنانی کوردی فەڕەنسا و ئەنجومەنی کوردی دیموکراتی فەڕەنسا بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.
چالاکیەکە بە خولێک ڕێزگرتن لە خوێنی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر نوپەل مونزور ئەندامی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا قسەی کرد و رایگەیاند، کۆمەڵکوی پاریس بەردەوامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بوو.
مونزور باسی ئەوەشی کرد کە ژنانی کورد بکوژانی هەموو کۆمەڵکوژیەکانی دەرسیم، گورگوم، جزیر، سلۆپی و هەموو کوردستان باش دەناسن و کۆمەڵکوژی پاریسیش لەلایەن دیکتاتۆر ئەردۆغانەوە پیلانی بۆ داڕێژراوە.
مونزور تەئکیدی کردەوە کە تاوەکو حکومەتی فەڕەنسا ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیەکە سزا نەدات، تاوانبارە و گوتی، " چەندین ساڵیش تێپەڕێت، ئێمە دەس لەم کەیسە هەڵناگرین."
لەسەر ناوی دەستەی کوردی دیموکراتی فەڕەنسا (جەدەکە – فە) پۆڵات قسەی کرد و بەبیریهێنایەوە کە هەرچەندە ٩ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیەکەدا تێپەڕێوە بەڵام دادپەروەری جێبەجێ نەکراوە و بکوژان سزانەدراون."
پۆڵات داوای لە حکومەتی فەڕەنسا کرد کە بو زوترین کات بێدەنگی ٩ ساڵ بشکینێت و کۆتایی بە شەرمەزاری بهێنێت.
سایلاڤ ژان سەرۆکی کۆمەڵەی فەڕەنسا – کوردستان و ئێلی جوسلین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی پاریسیش بەشداری لە چالاکیەکەدا کرد.
سایلاڤ ژان گوتی، "٩ ساڵ کە ئەم ڕۆژە دێت، برینەکانمان نوێ دەبنەوە. هەموو ساڵێک دەزگا و کەسایەتیە فەڕەنسیەکان زیاتر پشتگیری لە داواکاری گەلی کورد دەکەن بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری و لە هەمانکاتدا پرسی دیموکراسی فەڕەنساش. بۆیەش بە تەنها کێشەی کوردمان نییە، بەڵکو کێشەی فەڕەنساشمان هەیە."
دواتر هونەرمەند نوئارین گۆرانی ' سێ ژنی ئازادی' پێشکەش کرد و گوڵ لەبەردەم نوسینگەی ئینفورمەیشن دانران.
ف.ق