یادی شەهید رزگار جگەرخوێن لە شتوتگارت کرایەوە
چالاکوانانی تەجەشە و تێکۆ – ژن لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کۆبونەوە و یادی رزگار جگەرخوێنیان کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە بەستا شەهید ببوو.
چالاکوانانی تەجەشە و تێکۆ – ژن لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کۆبونەوە و یادی رزگار جگەرخوێنیان کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە بەستا شەهید ببوو.
چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) و تێکۆ – ژن لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کۆبونەوە و یادی رزگار جگەرخوێن (عوماران گوندوز)یان کردەوە کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧دا لە بەستا شەهید ببوو.
دوای خولەکێک رێزگرتن سینەڤیزیۆنێک لەبارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید رزگار جگەرخوێن نمایشکرا.
لە مەراسیمەکەدا باسی ئەوەکرا: "شەهیدان شەرەفی ئێمەن. ئەوان بە خەیاڵی کوردستانی ئازاد و رێبەری ئازاد تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. ئەرکی ئێمەش ئەوەیە ککە داواکاریەکانیان جێبەجێ بکەین."
مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرن' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.
ف.ق