یادی شەهیدانی دێرسم لە هانۆڤەر کرایەوە

لە هانۆڤەر بۆ ٨ گەریلای هەپەگە کە لە چیای مەرجانی دەرسیم شەهید ببوون، رێورەسمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

لە شاری هانۆبەر ئەڵمانیا بۆ ٨ گەریلای هەپەگە کە لە ٥ی کانونی یەکەمدا لە چیای مەرجان شەهید بوون، رێورەسمی یادکردنەوە ئەنجامدرا. بە سەدان کوردستانی بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد. لە مەراسیمەکەدا وێنەی شەهیدان و ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، پەکەکە و هەپەگە هەڵواسرابوون.

هەروەها سەرەخۆشی لە خانەوادەی میهریبان ئایا (ژیندا گابار) کرا کە لە هانۆڤەر دەژی. لە مەرسیمەکەدا خانەوادەی ئاتا، خۆشناو ئاتا و کۆماو و نوێنەری پەیەدە قسەیان کرد.

هەروەها بەڵگە فیلمێک لەبارەی شەهیدان ئامادەکرا.

مەراسیم بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق