ئاگری نەورۆز لە میونشن کرایەوە

لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، ئاگری نەورۆز کرایەوە و بە سەدان کەس بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

چالاکی نەورۆز کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمەڵگەی کورد ئەنجامدرا، لە گۆڕەپانی ستاچوپلاتز بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز کرایەوە.

کوردستانیان لە شاری مونشنی ئەڵمانیا لە ئاهەنگی نەورۆز لە دەوری یەکدی کۆبونەوە.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن ، بەشداربوان سڵاویان بۆ ئاهەنگەکانی چوار پارچەی کوردستان نارد.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دەوری ئاگر هەڵپەڕکێیان کرد. هونەرمەند جەواد مەروانی و ئازاد هونەرەکەیان پێشكەش کرد و گەل دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بژی نەورۆزیان' وتەوە.

ف.ق