ئاهەنگ و دیداری نەورۆز لە پەرلەمانی مێلبۆرن بەڕێوەچوو

کوردستان و دۆستەکانیان لە شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا لە ٢٠ی ئازارەوە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن و دوێنێش لە پەرلەمانی مێلبۆرن دیداری نەورۆزیان رێکخست.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ٢٠ی ئازارەوە لە شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا ئاهەنگی نەورۆزیان دەگێڕن و لە بەردەوامیی ئاهەنگەکانی نەورۆزدا دوێنێ بە سەرۆکایەتی سیناتۆری پارتی کرێکاران ئەنوەر ئەردۆغان و بە پشتیوانی سامانسا ڕاتنامی پەرلەمانتاری تامیلی لە پەرلەمانی میلبۆڕن دیدارێک بۆ نەورۆز رێکخرا.

سیناتۆر ئەنوەر ئەردۆغان میوانداریی دیدارەکەى دەکرد و دیدارەکە لە کاتژمێر ١٨:٠٠ی ئێوارەی دوێنێوە دەستی پێکرد و وتی: نەورۆز نوێنەرایەتیی هاتنی بەهار لە بەشی باکووری گۆی زەوی دەکات. گەلانی دیکەش نەورۆز پیرۆز دەکەن، بەڵام بۆ کوردان جەژنی ئاشتی و ئازادییە".

پاشان ڕاتنەم پیرۆزبایی نەورۆزی لە گەلی کورد کرد و وتی: لە کورد تێدەگەم، چونکە تامیلیش لە دژی دەوڵەتی سریلانکا بۆ ئازادی تێدەکۆشن. ئێمە لەگەڵ ئەنوەر ئەردۆغان دا لە پەرلەمان دەبینە دەنگی کورد ".

پاشان ئۆزنور ئاکباشی ئەندام لە کۆمەڵەی ژنانی کورد وتیشی: "لە مێژووەوە هەتا ئەمڕۆ، نەورۆز هەمیشە وەک ڕۆژی تێکۆشان پیرۆز دەکرێت. لە زوحاکەوە تاوەکو ئەردۆغان ستەمکاران تەنها ناوەکانیان گۆڕیوە، بەڵام کورد هەمیشە لە دژی دیکتاتۆرەکان شەڕی کردووە و تێکۆشاوە".

چالاکییەکە بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێی کچان کۆتایی پێهات.

ژ.ت