ئاهەنگی نەورۆز لە سکۆتلەندا بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا
بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە سکۆتلەند، لە شاری ئیدینبۆرگی پایتەختی سکۆتلەندا ئاهەنگی نەورۆز بە دروشمی "کات کاتی ئازادییە" بەڕێوەچوو.
بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە سکۆتلەند، لە شاری ئیدینبۆرگی پایتەختی سکۆتلەندا ئاهەنگی نەورۆز بە دروشمی "کات کاتی ئازادییە" بەڕێوەچوو.
نەورۆز لە شاری ئێدینبۆرگی پایتەختی سکۆتلەندا بە دروشمی "کات کاتی ئازادییە" پیرۆزکرا. بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە سکۆتلاند، نوێنەرانی ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان، گروپە نێونەتەوەییەکان، سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر و سەدان کەس بەشداری نەورۆز بوون، کە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لە ئیدینبۆرگ بەڕێوەچوو.
لە ئاهەنگەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرابوونەوە. دروشمەکانی "بژی نەورۆز"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەوترانەوە.
"ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هێڵی سووری ئێمەیە"
لە ئاهەنگی نەورۆزدا ڕێز لە شەهیدان گیرا. ئەنگین ساغڵام هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد وتاری کردنەوە و دەستپێکردنی ئاهەنگەکەی پێشکەشکرد. دوای ساغڵام، ڕێکخراوە عەلەوییەکان، دەستپێشخەری ژنانی کورد، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی گەنجان و سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر قسەیان کرد. لە وتەکاندا ئەوە خرایە ڕوو، کە ملیۆنان کەس بە ئیرادەی نەورۆزەوە چوونە گۆڕەپانەکان و ڕایانگەیاند، ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هێڵی سووری کوردانە.
"ئێمە تێکۆشان بەرزدەکەینەوە"
لە وتارەکاندا ئەوەش خرایەڕوو، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە کەسایەتیی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕۆحی بەرخۆدان و ئازادیی نەورۆز بە شێوەی هەمەلایەنە لە تێکۆشانی ئازادیدا دەبن و وتیشیان، "بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەڕوخێت. لە دژی فاشیزم ئیرادەی دیموکراتیک و ئازادانەی گەلان بە بەرخۆدان لە هەموو بوارەکاندا یەکدەگرنەوە. ئێمە لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکاندا تێکۆشان بەرزدەکەینەوە".
دوای وتارەکان، گروپی هونەریی جودی چووە سەر تەختەی شانۆ و بە گۆرانییەکانی جەماوەری جۆش دا.
لە ئاهەنگەکەدا، گروپەکانی نواندنی شانۆ و گروپەکانی سەما و هەڵپەڕکێ چوونە سەر تەختەى شانۆ. دواتر هونەرمەند مەم ئۆزان چووە سەر تەختەی شانۆ و بە گۆرانییەکانیان جەماوەری جۆش دا.
لە گۆڕەپانەکەى نەورۆزدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترایەوە.
ئاهەنگی نەورۆز بە گێڕاندنی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.
ژ.ت