ئاهەنگی نەورۆز لە تۆرینۆ و ئێنسبروک پیرۆزکرا: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ

لە ئاهەنگی نەورۆزی تۆرینۆ و ئینسبروک دەستنیشانکرا تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێ پچڕان بەردەوام دەبێت.

لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا ئاهەنگی نەورۆز ئەنجامدرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن و سینڤزیۆن، هاوسەرۆکی شارەوانی پێشووی ئامەد، فورات ئانلی گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشەکانی داگیرکاری شەرمەزارکرد و گوتی: "ئێمە زیهنیەتی ئاکەپە لەناودەبەین".

لە ئاهەنگەکەدا بە جۆشێکی مەزنەوە هەڵپەڕکێ کرا.

لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "نەورۆز پیرۆز بێت" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.

ئینسبروک

لە ئینسبروکی پایتەختی ویلایەتی تیرۆل لە نەمسا، هەزاران کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بوون، کە بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک ڕێکخرابوو.

لە بەرنامەکەدا هونەرمەندان شڤان پەروەر و میکایل ئاسڵان و جەمیل کۆچگری و گرووپی دەوران و مەهدی ئاتای هاتنە سەر شانۆ.

تەڤگەری گەنجانی تیرۆل پانکارتیان بەرزکردەوە، پاشان هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە زوبەیدە زومروت و هاوسەرۆکی جڤاکی ئازاد ئەحمەد زیرەک قسەیان کرد. لە قسەکاندا دووپاتکرایەوە "ئەگەر گەلەکەمان هەڵوێستی بەهێز پیشان بدات، ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتیمان مسۆگەر دەبێت".