ئاکەپەییەکان لە دوای بردنەوەی ئەردۆغان لە ئالانیا هێرشیان کردە سەر ماڵی کوردان
گروپێک لە ئاکەپەییەکان لە ئالانیا هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵاتییانی کورد و تەقەیان لە دەوروبەری کرد و هەوڵیان دا کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە لە دژی کوردان ئەنجام بدەن.
گروپێک لە ئاکەپەییەکان لە ئالانیا هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵاتییانی کورد و تەقەیان لە دەوروبەری کرد و هەوڵیان دا کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە لە دژی کوردان ئەنجام بدەن.
لە گەڕەکی سوگۆزو لە ناوچەی ئالانیا لە پارێزگای ئەنتاڵیا و لە دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرایەوە بە سەرۆک کۆمار، ئاکەپە لەژێر ناوی "ئاهەنگگێڕان" لەبەردەم ماڵی هاووڵاتییانی کورد کۆبوونەوە و بە دەم وتنەوەی دروشمی نەژادپەرستییەوە تەقەیان بە دەورووبەری خۆیاندا کرد.
کوردەکانی گەڕەکەکە ڕایانگەیاند، تەقە لە ماڵەکانیان کراوە و ئەو گروپە هێرشبەرە بە بەردەوامی دروشمی نەژادپەرستانەیان دەوتەوە.
خێزانە کوردەکانی ناوچەکە ڕاشیانگەیاند، لە دژی ئەو کارە تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەیە زانیارییان بە پۆلیس داوە، بەڵام پۆلیس هیچی نەکردووە.
ژ.ت