ئامینە شەنیاشار: بکوژانی بنەماڵەکەم لەدەرەوەن
ئامینە شەنیاشار لە چلەمین ڕۆژدا درێژەی بە گۆشەگیری دادپەروەری دا، دیسان نەیانهێشت بچێتە نێو وەزارەت. شەنیاشار گوتی: "بکوژانی بنەماڵەکەم، لەدەرەوەن".
ئامینە شەنیاشار لە چلەمین ڕۆژدا درێژەی بە گۆشەگیری دادپەروەری دا، دیسان نەیانهێشت بچێتە نێو وەزارەت. شەنیاشار گوتی: "بکوژانی بنەماڵەکەم، لەدەرەوەن".
خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژرابوون. بەوهۆیەوە ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کردبوو. بنەماڵەکە ئێشکگرییەکەی خۆیان لە ڕحاوە گواستەوە بۆ ئەنقەرە و ئێشکگرییەکە لە ٤٠ هەمین ڕۆژدا بەردەوامە.
ئامینە شەنیاشار بە کورسی گەڕۆک، چووە بەردەم وەزارەتی داد، بەڵام پێی گوترا "وەزیر لێرە نییە".
ئامینە شەنیاشار، لەپێش وەزارەت، گوتی: "ئیتر بەسە، ئەمە زوڵمە. کوڕەکەم خراوەتە زیندانێکی تاکەکەسی، ئەوانەی لە نەخۆشخانەدا بنەماڵەکەمیان کوشت هێشتا لەدەرەوەن. ئەردۆگان کوڕەکەم ئازادکە. بنەماڵەکەمیان کوشت، گولەباران کران. ئیتر کوڕەکەم ئازادکەن".