ئامینە شەنیاشار نەشتەرگەری بۆ دەکرێت

ئامینە شەنیاشار کە بنەماڵەکەی کوژرا، بە پانکارتی "دادپەروەری" چووە ئەو نەخۆشخانەیەی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژران، ئامینە شەنیشار بۆ نەشتەرگەری چۆکی چووە نەخۆشخانە. شەنیاشار بە کورسی گەڕۆک هاتە نەخۆشخانە و پانکارتی "دادپەروەری" هەڵگرتبوو، بەم جۆرە چووە نێو ژووری نەشتەرگەرییەوە. شەنیاشار کاتژمێر ١٣:٠٠ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزی ڕحا، فەرید شەنیاشار ڕایگەیاند، تا چاکبوونەوەی دایکی چالاکییەکەیان دەوەستێنن.