ئارنلیۆت ئاسك: پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ له‌ سیستی قه‌ده‌غه‌ ده‌ربهێنرێت

ئارنلیۆت ئاسك ئه‌ندامی دەستە‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پارتی سوری نه‌رویج رایگەیاند، "كاتێك په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت، ئه‌وه‌ هه‌ر به‌ته‌نیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورداندا نابێت، به‌ڵكو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا ده‌بێت".

ئارنلیۆت ئاسك ئه‌ندامی دەستە‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پارتی سوری نه‌رویج رایگەیاند،  په‌كه‌كه‌ پابه‌ندی په‌یماننامه‌ی جنێڤه‌ و وتی: "كاتێك په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت، ئه‌وه‌ هه‌ر به‌ته‌نیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورداندا نابێت، به‌ڵكو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا ده‌بێت".

سیاسه‌تمه‌داران، نوسه‌ران، فه‌یله‌سوفەکان، چالاكوانانی ئاشتی، په‌رله‌مانتاران، مافناساسان و هونەرمه‌ندان، كه‌ 29 كه‌س ناوداریان له‌ نێودایه‌، ده‌ستپێخه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی دادپه‌روه‌ری بۆ كوردانیان رێكخستووه‌. هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ پێناو ده‌رهێنانی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستیان به‌ كه‌مپینێك كردووه‌. ئارنلیۆت ئاسك یه‌ك له‌وانه‌ی كه‌مپینه‌كه‌ی واژۆكردووه‌ و ئه‌ندامی بازنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پارتی سوری نه‌رویج (Red Party - Norway) قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و تیایدا باسی له‌وه‌كرد، په‌كه‌كه‌ پابه‌نده‌ به‌ په‌یماننامه‌ی جنێڤ و داوای كرد په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی قه‌ده‌غه‌ ده‌ربهێنرێت.

ئارنلیۆت ئاسك ئه‌ندامی دەسته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پارتی سوری نه‌رویج (Red Party - Norway) به‌ بیری هێنایه‌وه،‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كه‌‌ له‌ پێناو مافه‌ ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان تێده‌كۆشێت و وتی: "ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ لایه‌نگری چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ و دیموكراتیكه‌. به‌ڵام به‌ هۆی سیاسه‌تی شه‌ڕ و سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی تورك، پاراستنی ره‌وای به‌ بنه‌ما گرتووه‌. له‌ ساڵی 1990 به‌دواوه‌ ده‌یه‌وێت كێشه‌ سیاسیه‌كانی ناوخۆی توركیا چاره‌سه‌ر بكات. رێبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی 22 ساڵه‌ له‌ گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ئاگربه‌ست راگه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ناچاری ده‌كات به‌ شه‌ڕی چه‌كداری".

'په‌كه‌كه‌ پابه‌نده‌ به‌ په‌یماننامه‌ی جنێڤ'

ئاسك ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌ڕی چه‌كداریدا به‌ گوێره‌ی یاسا ده‌جوڵێته‌وه‌ و به‌م جۆره‌ درێژه‌ی پێدا: "له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی، خستنه‌ناوی په‌كه‌كه‌ بۆ ناوی لیستی ‘رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان‘ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا وه‌ك گاڵته‌جاڕی بوو".  ئاسك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،‌ په‌كه‌كه‌ ناخرێته‌ لیستی تیرۆری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و وتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ پابه‌نده‌ به‌ په‌یماننامه‌ی جنێڤ".

'له‌ پێناو ئاشتییه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌دا ده‌بێت له‌ لیسته‌كه‌ ده‌ربهێنرێت'

ئاسك باسی له‌وه‌كرد،‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرسی كورد به‌ ئاشتییانه‌ و به‌ شێوه‌ی دیموكراتیك چاره‌سه‌ر بكرێت، پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت و ئه‌وه‌شی وت: "كاتێك په‌كه‌كه‌ له‌و لیسته‌ ده‌ربهێنرێت، ئه‌وه‌ ته‌نیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه‌، به‌ڵكوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی ئه‌وروپاشدا ده‌بێت".

ژ.ت