ئاشکرا بوو کە سەرۆکی مەهەپە بە تەلەفون لەگەڵ ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ قسەی کردووە

ئەحلام ئەلبەساهیر لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە وەک 'ئەنجامدەری تەقینەوەکەی تەقسیم' ناسێندرا. ئاشکرا بوو کە محەمەد ئەمین ئیلهام سەرۆکی مەهەپەی ناوچەی باسای شڕنەخ لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ئەحلام ئەلبەساهیر چەندین جار قسەی کردووە.

بەپێی تۆمارەکانی ئاسایشی تۆمارکردنی پەیوەندی و سیگناڵی پەیوەندیە تەلەفونی و ئینتەرنێتیەکان، ژمارە تەلەفونێک کەلەسەر ناوی محەمەد ئەمین ئیلهامەوە تۆمارکراوە لەلایەن ئەحلام ئەلبەساهیرەوە بەکارهێنراوە و لانیکەم دوو جار پەیوەندیان پێکەوە کردووە.

راگەیەندرا کە داوا لە محەمەد ئەمین ئیلهام سەرۆکی مەهەپەی ناوچەی باسای شڕنەخ کراوە کە بچێت و لە بەڕیوەبەرایەتی پۆلیس وتەی لێوەربگیرێت.

ئیلهان بۆ ماڵپەڕی تی ٢٤ قسەی کردووە و پشتراستی کردووەتەوە کە بۆ وەرگرتنی وتەکانی بانگهێشتکراوە و گوتی، " رێکخراوی تیرۆریستی هەوڵیداوە کە یاریمان پێبگات."

ف.ق