ئایدار: پێویستە پەدەکە وەڵام بداتەوە
زوبەیر ئایدار، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، کە گروپێک گەریلا بۆ بەرخۆدان ڕوویان لە ناوچەی مەتینا کردووە، چارەنووسیان نادیارە و وتی"چاوەڕێی وەڵامی پەدەکە دەکەین"
زوبەیر ئایدار، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، کە گروپێک گەریلا بۆ بەرخۆدان ڕوویان لە ناوچەی مەتینا کردووە، چارەنووسیان نادیارە و وتی"چاوەڕێی وەڵامی پەدەکە دەکەین"
زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە کۆنگرەی نەتەوەیی دژی داگیرکاریی کە لە هۆڵەندا بەردەوامە، قسەی کرد. ئایدار ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک لە کوردستان تاوان ئەنجام دەدات و وتی "پەدەکەش خزمەت بەو سیاسەتە دەکات"
ئایدار نامەی گەریلاکانی خوێندەوە لە تونێلەکانی شەڕی گردی زەندورا و وتی "٦ گەریلا لە ڕۆژی ٣٩یەمیندا نامەیەکیان ناردووە. گەریلاکان ١١ ڕۆژ پاش نووسینی ئەم نامەیە لەوێ شەهید بوون. ئەو هەڤاڵانەی ئێمە کەی شەهید بوون؟ کاتێک دەوڵەتی تورک نەیتوانی هەنگاوێک بنێت و پەدەکە هێزەکانی لەوێ بڵاو کردەوە. ئەگەر هێزی پشتیوان نەچووبایە ئەوێ هەڤاڵانمان شەهید نەدەبوون."
لە نامەکەی گەریلادا هاتووە "ئەوە دەزانرێت کە دەوڵەتی تورک هێرشی داگیرکەری لە ئاڤاشین، مەتینا و زاپ دەستپێکردووە. ئێمەی گەریلا لە هەرێمی زەندورا بەشداری ئەو بەرخۆدانەین. ئەم هێرشە ماوەی ٣٩ ڕۆژە بەردەوامە. داواکاری ئێمە لە گەلەکەمان ئەوەیە کە پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەریلا بکەن."
پێویستە پەدەکە وەڵام بداتەوە
ئایدار ڕایگەیاند، پەدەکە هێرشی کردووەتە سەر ٣ گەریلا لە کاتی ئەرکدا و وتی"٣ گەریلا لە کاتی ئەرکدا، لەلایەن پەدەکەوە دەستگیر دەکرێن. ئایا زیندوون یان شەهیدن، ئێمە نازانین. چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە پەدەکە وەڵام بداتەوە. ئێمە لە چارەنووسی ٣ شەڕڤانی کورد دەپرسین. ئێمە دەمانەوێت پەدەکە وەڵامی ئەمە بداتەوە. ئێمە و جەماوەری گەلی کورد لەوان دەپرسین."
ف.ق