ئازادکردنی زیندانییەک هەڵپەسێردرا
ئازادکردنی نیهاد شاهین کە ماوەی ٣٠ ساڵە خراوەتە زیندانەوە بەشێوەیەکی میزاجی لەلایەن بەڕێوەبەری زیندانی تەکیرداغەوە دواخرا.
ئازادکردنی نیهاد شاهین کە ماوەی ٣٠ ساڵە خراوەتە زیندانەوە بەشێوەیەکی میزاجی لەلایەن بەڕێوەبەری زیندانی تەکیرداغەوە دواخرا.
زیندانی نیهاد شاهین کە ماوەی ٣٠ ساڵە زیندانیکراوە و لە ئێستا لە زیندانی تەکیرداغ دایە، دەبوایە لە ٤ی ئایاری ئەمساڵ ئازاد بکرابایە بە پاساوی 'خراپی دۆخێ تەندرووستی' لە لایەن لیژنەی ئیداری و چاودێرییەوە ڕێگری لە ئازادکردنی کرا.
زانراوە لیژنەکە بە پاساوی ئەوەی نیهاد شاهین گوتوویەتی 'بۆئەوەی بە ناسنامەی کوردێتی خۆمەوە بژین ٣٠ ساڵە قوربانیم داوە' و لەم پێناوەشدا واژۆی لەسەر 'پەشیمان بوونەوە' نەکردووە، بە شێوەیەکی میزاجی ئازاد کردنیان دواخستووە.
لیژنەکە دۆخی تەندرووستی-دەروونی شاهینی بە 'نەرێنی' داناوە و هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ بەردانی دواخستووە بۆ ٤ـی کانوونی یەکەم.