ئەدەگەبە بەشداری لە "هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کرد
یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئەدەگەبە) بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، بەشداری دەکات لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد.
یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئەدەگەبە) بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، بەشداری دەکات لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد.
یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا (ئەدەگەبە) ڕایگەیاند، بەشدار دەبێت لە هەڵمەتی " ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، کە لەلایەن دۆستانی گەلی کورد لە ٧٤ شار دەستی پێ کردووە و بانگەواز دەکات بۆ مەزنکردنی هەڵمەتەکە.
لە ڕاگەیاندراوە نوسراوەکەدا هاتووە:
" لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان و تورکیا بۆ بەرژەوەندییە ئیمپریالیستییەکان چەقبەستنێکی مەزن و شەڕی نێوان گەلان بەڕێوەدەچێت. گەلان لەنێو خوێن و هەژاری و برسێتییدا لەپێناو ژیان تێدەکۆشن.
دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بۆ ڕێگری لە چارەسەر پەنا دەبەنە بەر هەموو شێوازێکی سەربازی و سیاسی دژی تێکۆشانی ڕەوای گەلی کورد. سەرەڕای ئەم فشار و هەڕەشە و کۆمەڵکوژییانە، تێکۆشانی دەیان ساڵەی گەلی کورد دژی ئاسمیلەکردن و قڕکردن بە ئیرادەوە بەردەوامە.
بۆ قڕکردنی گەلی کورد، بودجەی شەڕ زیاتر دەکات، هەژاری و برسێتی دەداتە بەسەر گەلدا و قەیرانە ئابوورییەکان قووڵتر دەکاتەوە.
بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دەرچوون لەو هەموو ناکۆکییانە، بە پرۆژەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، چارەسەرێکی گەلپارێزی پێشنیار کرد، کە بەشدارییەکی گەورە لە ژیانی یەکسان و هاوبەشی گەلاندا دەکات.
عەبدوڵا ئۆجالان ئەندازیاری شۆڕشى ڕۆژئاوا، بە مۆدێلى دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادى ژن لە بەرامبەر ئەو هێزە تاریک و دڕندەییانەی کە دەیانویست بەسەر خاکى ڕۆژهەڵاتی ناویندا زاڵ بن، شکڵێکی نوێی جڤاکی پێشخست. بە تێکۆشانێکی یەکلاکەرەوە لەسەر بناغەی ئەم مۆدێلە، بەرپەرچی چەتە دڕندەکانی داعش درایەوە.
فیکری عەبدوڵا ئۆجالان ئاشتی لە دژی شەڕ پێکدەهێنێت
ئێمە پێمان وایە لە بەرامبەر ئەو پشێوی و شەڕەی هێزە ئیمپریالیستەکان و هاوبەشە هەرێمییەکانیان بەسەر جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوین و تورکیا و کوردستاندا سەپاندوویانە، بۆ ژیانێکی هاوبەش و ئاشتییانەی جڤاکی، فیکرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان گرنگییەکی زۆریان هەیە. پێمان وایە لەم دواییانەدا، لە قەرەباخەوە تا ڕۆژئاوا، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا فەڵەستین، گەلان دژی هێرشی قڕکردن و ئیمپریالیست ژیانی هاوبەش و یەکسان و ئازاد دەپارێزن. بەم هۆیەوە، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە ٢٥ ساڵ لە زیندانی ئیمراڵی زیندانی کراوە، لە گۆشەگیرییەکی تونددا دەهێڵرێتەوە.
ئەوە سێ ساڵە مافی چاوپێکەوتنی عەبدوڵا ئۆجالان بە پارێزەر و بنەماڵەکەی زەوتکراوە، هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە دەست ناکەوێت. دەربارەی ژیان و تەندروستی وی هیچ زانیارییەک نییە. ئێمە لە جوگرافیای تورکیا و کوردستان، ژیانی هاوبەش دەپارێزین، هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان و ژیانکردنی لە هەلومەرجی ئازاددا، دەپارێزین.
وەک یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا، ڕایدەگەیەنین، ئێمەش بەشداردەبین لە هەڵمەتی " ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، هەروەها بانگەواز دەکەین بۆ مەزنکردنی هەڵمەتەکە".