ئێفکان ئاڵا سەبارەت بە دەستووری بنەڕەتی نوێ رایگەیاند: کۆمەڵگای سیاسی دەڵێن باشە

ئێفکان ئاڵا سەرۆک فراکسیونی گشتی ئاکەپە سەبارەت بە دەستووری بنەڕەتی نوێ وتی: "کۆمەڵگای سیاسی هەموو دەڵێن 'باشە' هەروەها دامەزراوەکانی دەوڵەتیش دەڵێن 'باشە'.

سەرۆک فراکسیونی گشتی ئاکەپە ئیفکان ئاڵا لە بارەگای گشتیی حیزبەکەی لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا. ئاڵا سەرەنجی خستە سەر گفتوگۆکان سەبارەت بە دەستوور و ڕایگەیاند کە دەستووری بنەڕەتی بۆ ڕێگری کردن لە قەیرانەکان لە وڵاتاندا ئامادە دەکرێت و دەستووری بنەڕەتی تورکیاش قەیران دەخوڵقێنێت.

ئێفکان ئالا وتی: "لە ساڵانی ١٩٦٠دا، ١٩٦١،١٩٧١، ١٩٨٠دا وەها بووە. دواتر لە ٢٨ی شوبات، لە ١٧/٢٥ی کانوونی یەکەم و لە ١٥ی تەمووز، بەردەوام سەرچاوەی قەیرانەکان دەستووری بنەڕەتی بوو. بۆیە دەبێت دەستووری بنەڕەتی چارەسەر بکرێت."

ئالا، رایگەیاند؛ ئیتر هەموو کۆمەڵگای سیاسی دەڵێن باشە. هەروەها دامەزراوەکانی دەوڵەت دەڵێن باشە. هەموو حیزبەکان لەسەر پێویستی دەستوورێکی بنەڕەتی نوێ هاوڕان و دەڵێن باشە. مادام لە دەوری مێزێک کۆ ببینەوە و ئەوکات هەموو کەسێک دەزانێت چی پێویستە و لە دژی چی دەبێت ناڕەزایەتی نیشان بدرێت."

ئالا لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وتی: "ئەگەر بە تەنیاش بۆ خۆمان هەژمارمان بۆ ئەم کارە بەسیش بێت، بەڵام دەمانەوێت بە بەشداری ئۆپۆزسیۆن دەستووری بنەرەتی نوێ ئامادە بکەین. دەستوورێکی بنەڕەتی نوێ کە لەلایەن زۆرینەی کۆمەڵگاوە پەسەند کرابێت رێگە لەبەردەم پێشکەوتنەکانی تورکیا دەکاتەوە."