ئۆگور شاکار لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
ئۆگور شاکار لە ساڵی ٢٠١٩ دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەبەردەم دادگای کریفیلد ئاگری لە جەستەی بەردا و شەهید بوو، لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
ئۆگور شاکار لە ساڵی ٢٠١٩ دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەبەردەم دادگای کریفیلد ئاگری لە جەستەی بەردا و شەهید بوو، لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
ئۆگور شاکار لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم دادگای کریفیلد ئاگری لە جەستەی بەردا و شەهید بوو، لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی نیوفریدهۆف لە نویس یادکرایەوە.
هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی جڤاکی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) ڕوکەن ئاکچا، نوێنەری کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) شەنگە قارەمان و ژمارەیەک کوردستانی هاوخەباتی ئۆگور شاکار لە یادەکە بەشداربوون.
لە یادەکەدا گوترا: "ئەو دڵسۆزی و باوەڕی بە ڕێبەر ئاپۆ بە سوتاندنی جەستەیی بە جیهان ڕاگەیاند. بە چالاکییە قارەمانەکەی، ئیرادە و دڵسۆزی خۆی لە تێکۆشانی دادپەروەری و ئازادی نیشاندا. ئەرکمانە یادی وی بە زیندوویی بهێڵینەوە و درێژە بە تێکۆشان بدەین. ڕێگەی وی، هیوا و ئایدیاکانی هیچ کاتێک لەیاد ناکرێن. گیانە بوێرەکانی هاوشێوەی وی، هەردەم سەرچاوەی جوانی و ئیلهامە بۆ تێکۆشانمان".
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.