ئەحمەد تەکین پاش ٣١ ساڵ ئازادکرا
ئەحمەد تەکین (٦٦ ساڵ) کە لە زیندانی باندرمای بالیکەسیر بەندکرابوو، پاش ٣١ ساڵ ئازادکرا.
ئەحمەد تەکین (٦٦ ساڵ) کە لە زیندانی باندرمای بالیکەسیر بەندکرابوو، پاش ٣١ ساڵ ئازادکرا.
ئەحمەد تەکین لەبەردەم زیندان لەلایەن بنەماڵەکەی و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕەوە پێشوازیی لێ کرا.
تەکین لەبەردەم زیندانەکە قسەی کرد و تیشکی خستەسەر بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەیەکی دەست پێ کرد و ئێمەش پشتگیری دەکەین. ئەگەر دەوڵەت هەنگاوبنێت، بەبڕوای من، پێشکەوتنێکی باش دەبێت".
زانراوە کە سبەی تەکین و بنەماڵەکەی دەگەنە مێرسین.
ئەحمەد تەکین لە ساڵی ١٩٩٣ لە مێرسین دەستبەسەرکرا و پاشان خرایە زیندان. دواتر بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا. لەو ماوەیەدا لە زیندانی کورکچولەری ئەدەنە و زیندانی کرکالە مایەوە. پاشان ڕەوانەی زیندانی ژمارە ٢ ی جۆری Tی بالیکەسیر کرا. تەکین لە ساڵی ٢٠٠٤ ئازادکرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٥ بە پاساوی ئەوەی "سزاکەی بە هەڵە حیسابکراوە" دووبارە خرایەوە زیندان.