ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق و كۆتایی نه‌هاتنی ده‌ستێوه‌ردان
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 10ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌گه‌ڵ خۆی كۆمه‌ڵیك ئه‌نجامی هێنا كه‌تا ئاستێك چاوه‌ڕوان كراوبوون.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 10ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌گه‌ڵ خۆی كۆمه‌ڵیك ئه‌نجامی هێنا كه‌تا ئاستێك چاوه‌ڕوان كراوبوون.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 10ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌گه‌ڵ خۆی كۆمه‌ڵیك ئه‌نجامی هێنا كه‌تا ئاستێك چاوه‌ڕوان كراوبوون. له‌لایه‌كیتریش له‌به‌ر ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه به‌رده‌وامه‌ی بۆ ناو سیاسه‌ت و خاكی عێراق، بۆیه‌ش ناتوانرێت بگووترێت به هه‌ڵبژاردن ئیراده‌ی ئازادی عێراقیه‌كان ده‌گاته مه‌رامی خۆی. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئازادانه‌ی خه‌ڵكی عێراق بێت و بتوانێ سه‌قامگیری و ئارامی و خزمه‌ت كردن بكاته پێوه‌ری خۆی، هه‌مانكات سه‌روه‌ری خاك و وڵاتیش بپارێزێت، پێویسته دوور له ده‌ستێوه‌ردان و خاوه‌ن پلان و پرۆژه‌ی دیموكراتیانه و پێكه‌وه ژیانی گه‌لان بێت، دوور له هه‌موو دهمارگیریك.
ئه‌وه ئاشكرایه كه ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تانی" توركیا، ئێران، سعودیه و ئه‌مریكا" له عێراق هه‌یه و هێز و به‌ره‌ی تایبه‌ت به‌خۆشیان هه‌یه، هه‌ر له رێگای ئه‌و هێزانه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تانی وه‌ك ئیمارات، قه‌ته‌ر، ئوردن، میسر و ئیسرائیلیش ده‌ستوه‌رده‌ده‌نه ناو كاروباری عێراقه‌وه. دیارترین نمونه‌شمان كۆنگره‌ی كۆنه به‌عسیه ئیسرائیلیه‌كان له هه‌ولێر له‌مانگی رابردوو، هه‌روه‌ها پشتیوانی كردنی 17 رێكخستنی توركمانی له په‌ده‌كه، ده‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی لیستی تهقدهم "م.حه‌لبوسی" و سه‌رۆكی لیستی عه‌زه‌م" خ.خه‌نجه‌ر" له شاشه‌ی تیڤیه‌كان له‌گه‌ڵ دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها یاری كردن به ژماره‌كانی ئامێره‌كانی ده‌نگدان ئه‌لكترۆنی له ئیماراته‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م رۆژی دوای هه‌ڵبژاردن و هاتنی ئیسماعیل قائانی بۆ به‌غدا. ئه‌مانه هه‌مووی راستیه‌ك ده‌رده‌خه‌نه روو كه له رووكه‌شدا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا عێراق به‌ره‌و ئاقارێكیتر ده‌بردرێت.
هێزه سوونیه‌كان له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوهڕیهیی كه ئه‌مریكا تا كۆتای ساڵ له عێراق ده‌كشێته‌وه، یان راستر بڵێین ئه‌و سه‌نگه سه‌ربازیه‌یی جارانی نامێنێ، بۆیه له‌لایه‌ك خۆیان خستۆته باوه‌شی ئه‌ردۆغان، له‌لایه‌كیتریش ده‌یانه‌وێت عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاشتبكه‌نه‌وه. ئه‌و كۆنگره‌ی له هه‌ولێریش به‌ناوی "ئاشتی و چاكبوونه‌وه" كه له 24\9\2021 سازدرا، یه‌كه‌م هه‌وڵیان بوو، تاكو بزانن له‌وباره‌یه‌وه شه‌قامی عێراقی ئاماده‌یه یاخود نا. چونكه هه‌موو ده‌وڵه‌ته سوونیه‌كان به سعودیاشهوه په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردۆته‌وه. چونكه ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ژموونی سه‌ربازی له ناوچه‌كه نه‌مێنێ، ئه‌وا هه‌ژموونی ئێران فره‌وانتر ده‌بێ، ئه‌وكات ئه‌وان ناتوانن شه‌ڕی ئێران بكه‌ن كه خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمیه. ده‌وڵه‌تێك له ناوچه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمیه ئه‌ویش ئیسرائیله، بۆیه ده‌وڵه‌ت و هێزه سوونیه‌كان ده‌یانه‌وێت پاڵ بده‌نه لای ئیسرائیل.
رژێمه دیكتاتۆره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان-باخچه‌لی ئه‌گه‌ر كوده‌تا نه‌كه‌ن، یان زلهێزه‌كان پشتیوانی راسته‌وخۆیان نه‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كردی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2015، ئه‌وا ئه‌و رژێمه سه‌رده‌می ته‌واو بووه. به‌ته‌واوبوونی رژێمی ئه‌كه‌په - مه‌هه‌په، ده‌سه‌ڵات و چهتگهریهتی ئیخوانی له‌ناوچه‌كه ته‌واو ده‌بێ، واتا ته‌مه‌نی داعش و گرووپه چه‌ته‌كانی سووریاش به ته‌واوبوونی رژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان – باخچه‌لیه، ده‌كرێ ئه‌وه‌ش بگوترێ تا ئاستیكیش ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی په‌ده‌كه یه له عێراق.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستێوه‌ردان و ساخته‌كاریه به بهرنامهكانیشی، هه‌مانكات كۆمه‌ڵێك راستی ده‌رخست، ئه‌ویش عێراق به گوێره‌ی ئهجنداكانی ده‌ره‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌وه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه لایه‌نه سوونیه‌كان و هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ركه‌وتوون و ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری ئێرانیش دۆڕاون. له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانیش راستیه‌ك زیاتر خۆی راخسته به‌رچاو ئه‌ویش كه داخۆ به‌ناوی كام هێز و كام پشتیوانی جه‌ماوه‌ریه‌وه قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌بن، واتا له‌كۆی 3ملیۆن مرۆڤ له هه‌رێم، په‌ده‌كه كه‌خۆی به‌سه‌ركه‌وتوو نیشانده‌دات، به‌ڵام كه‌متر له 300هه‌زار ده‌نگی هێناوه، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بارمته ده‌ستگیراوه‌كانی ئێزیدی و كامپی ئاواره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سوونیهكانی موسڵ نه‌بێ، ئه‌وا سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی په‌ده‌كه كه ده‌ڵێت هێزی یه‌كه‌مم ناگاته چاره‌گه ملیۆنێك. یه‌نه‌كه به‌و بوومه‌له‌رزه ناوه‌خته‌ی كه لێیداوه، له‌گه‌ڵ خۆی هاوپه‌یمانه نزیكهكهشی سووتاند و به 120هه‌زار ده‌نگ دوو ملیۆن مرۆڤ به‌ڕێوه‌ده‌بات. واتا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه 30 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ ده‌یانگووت پشتیوانی سه‌دی سه‌دمان هه‌یه و هه‌رێمیان به‌گوێره‌ی په‌نجا به‌په‌نجا دابه‌ش كرد، ئێستا به‌هه‌ردووكیان پێكه‌وه نیو ملیۆن مرۆڤ پشتیوانیان ناكات. لایهنهكانیتری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ هه‌ندێكیان خۆیان له مردن رزگار كردبێ به به‌ده‌ست خستنی چه‌ند كورسیه‌ك، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستیان خستوون هیچ گرانیه‌ك بهدهستناخات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له گۆڕه‌پانی سیاسی به‌ناوی جه‌ماوه‌ر قسه بكه‌ن.
رێژه‌ی سه‌ركه‌وتوو له‌و دوو هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق ده‌نگی بایكۆته، له‌بنه‌مادا ده‌نگی نه‌خێره، چونكه له سه‌دا شه‌ست بایكۆت و نه‌چوونه بۆ هه‌ڵبژاردن. بهیكۆتیهكان به‌گوێره‌ی خۆیان ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتمان سزا داوه، واتا دیاره هێشتا هیوایان به‌و ده‌سه‌ڵاته ماوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی راست بكاته‌وه، ئه‌گه‌رنا پێویست بوو پشتیوانی له هێزێكی تر بكه‌ن، تاكو نوێنه‌رایه‌تیان بكات. سزادانی ده‌سه‌ڵات به گۆڕانه له هێزه‌كان، چونكه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی، ده‌نگده‌ر به‌وشێوه‌یه سزای ده‌دات كه ته‌نها پشتیوانی كه‌موكوڕیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی كردووه، ئه‌ی چی به په‌ده‌كه ده‌ڵێت كه به نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌كه‌وێته پێش له‌شكری داگیركه‌ر و هه‌رچی دزی و تاڵانی و گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری له كوردستان هه‌یه ده‌یكات. ئه‌وكات ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری و دزی و فرت و فێڵی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت، تائێستا نه‌ك جارێك، خه‌ڵكی باشوور ده‌جار بوو ئه‌و حیزبه‌یان له گۆڕه‌پانی سیاسی ده‌سڕیه‌وه. ته‌نها ئه‌و ره‌شبگیری و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی بادینان و هه‌روه‌ها پێشڕه‌وی كردن بۆ سوپای داگیركه‌ری تورك و له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا شه‌هید كردنی زیاتر له 20 گه‌ریلا و بێ سه‌روشوێن كردنی ته‌رمه‌كانیان، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له گۆڕه‌پانی سیاسی نه‌مێنێت.
هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پێوانه‌ی سه‌ره‌كی گۆڕانكاری نییه له ده‌سه‌ڵات و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵكو به‌شێكی بچوكه له خه‌باتی سیاسه‌تی دیموكراتی. له‌لایه‌كیتریش وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن هیچ نه‌بێ و هیچ رۆڵێكی نییه له گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان ئه‌ویش راست نییه. پێویسته به‌قه‌د ئاستی خۆی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی تێبگه‌ین، ئه‌گه‌رنا ده‌كه‌وینه ره‌شبینی. واتا ناكرێ گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی دیموكراتی بۆ هێز و لایه‌نه گه‌نده‌ڵ و خۆسه‌پێن و نادیموكرات و ده‌مارگیره‌كان بهجێبههیڵدرێت. پێویسته هێزه دیموكرات و چه‌پ و شۆڕشگێڕ و سۆسیالیسته‌كان به‌ڕاستی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی خه‌بات بخوێنه‌وه‌و رۆڵی خۆیانی تێدا ببینن به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان. به‌ڵام به‌بێ هۆشیاری كۆمه‌ڵگه و بێ ئه‌وه‌ی به شێوازیكی دیموكراتیانه خۆی به‌ڕێكخستن بكات و ئه‌رك و مافه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر وڵات و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی جێبه‌جێبكات، ئه‌مه‌ش ئه‌ركیكی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوه. دیسانیش ناكرێ و ناتواندرێ ته‌نها به هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌موو گۆڕانكاریه‌ك ئه‌نجامبدرێت. به‌تایبه‌ت له وڵاتێكی وه‌ك عێراق كه له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی ده‌كرێته سه‌ر و رێگا ناده‌ن له ده‌روه‌ی ئه‌جندای ئه‌وان به‌سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌رخۆی بڕیار بدات.
ف.ق